![](https://xelk.org/wp-content/uploads/2024/03/awincity2.png)
بەهۆی چاکسازی و قیرتاوکردنەوە بۆ ماوەی سێ رۆژ تونێلی خوارەوەی دەربەندیخان دادەخرێت و بەڕێوەبەرایەتی بەنداوی دەربەندیخانیش داوا لە هاووڵاتییان دەکات تونێلی سەرەوە بەکاربهێنن بۆ هاتوچۆکردن.
بەڕێوەبەرایەتی بەنداوی دەربەندیخان لە راگەیەندراوێکدا هاووڵاتییانی ناوچەکانی تاوگۆزی و شەمێران و ناوچەکانی دیکە ئاگاداردەکاتەوە تونێلی سەرەوە بەکاربهێنن بۆ هاتوچۆکردن و راییکردنی کارەکانیان، چونکە تونێلی خوارەوەی دەربەندیخان بەهۆی چاکسازی و قیرتاوکردنەوە بۆ ماوەی سێ رۆژ بەڕووی شۆفێراندا دادەخرێت.
ئەوە لە کاتێکدایە ئەمساڵ سێ جار تونێلەکە داخراوە و ساڵی رابردووش بەهۆی نۆژەنکردنەوەی تونێلەکە بۆ ماوەی زیاتر لە دوو مانگ داخرا.