دوو مامۆستای ئایینی لە ڕۆژهەڵاتی كوردستان دەستگیركران



دوو مامۆستای ئایینی لە شاری بۆکان-ی ڕۆژهەڵاتی كوردستان لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستگیرکران.

دوێنێ‌ شەممە 2ی كانوونی یەكەمی 2023، هێزە ئەمنییەکانی شاری بۆکان، حەسەن ئەمینی، وتاربێژی مزگەوتی گوندی مەڵالەر و محێدین محەممەدزادە، وتاربێژی گوندی نۆباریان دەستگیر کرد.

بەپێی ڕاپۆرتی ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤی ڕۆژهەڵاتی کوردستان، ئەو دوو مامۆستا ئاینییە خەڵكی گوندەكانی شاری سەقزن و تا ئێستا هۆكاری دەستگیركردنیان نەزانراوە.

هەفتەی ڕابردووش مامۆستا حسێن عەلیمورادی خەڵکی سنە، لەلایەن دادگای تایبەت بە کەسایەتییە ئایینییەکانی شاری هەمەدانەوە سزای 16 مانگ زیندانی بەسەردا سەپێنرا.

 

جارێكی دیكە نرخی دۆلار بەرزبووەوە
پێشت جارێكی دیكە نرخی دۆلار بەرزبووەوە
دۆسیەكەی حەلبوسی یەكلایی كرایەوە
دواتر دۆسیەكەی حەلبوسی یەكلایی كرایەوە
ەیوەندیدار