دۆسیەكەی حەلبوسی یەكلایی كرایەوە


دەسەڵاتی دادوەری بۆ هەڵبژاردنەكان لە كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكان ئەو داوایەی ڕەتکردەوە، کە لەلایەن بەشی کاروباری حزب و ڕێکخراوە سیاسییەکان لە کۆمسیۆن تۆماركرابوو، كە تیایدا داوای هەڵوەشاندنەوەی پارتی (تەقەدوم)ی كردبوو، كە لەلایەن محەمەد حەلبوسی-یەوە سەرۆكایەتی دەكرێت.

دەستەی دادوەری لە وەڵامی داواکەدا ڕوونی کردۆتەوە، “بەشەكەتان (بەشی کاروباری لایەنەکان) دەبوو دوای تەواوکردنی لێکۆڵینەوەکانی لەسەر ئەو سکاڵایانەی، کە لە دژی حزبەکە تۆمار کراون بەپێی تایبەتمەندی خۆی هەنگاو بنێت، ئەگەر بۆی دەركەوت، كە هۆكار هەیە بۆ هەڵوەشاندنەوەی حزبەكە، ئەوا بەشەكەتان دەبێت داواکارییەکی هۆکاردار پێشکەش بەم دەزگایە بکات، کە بریتییە لە هەڵوەشاندنەوەی حزبەكە، هاوپێچکردنی بەڵگەنامەکانی داواکارییەکە، کە پشتگیری داواکارییەکە و هۆکارە یاساییەکانی دەکەن و بڕیاری خۆی بۆ ڕەتکردنەوەی ئەو سکاڵایانە دەربکات، کە لەسەر حزبەکە تۆمارکراون”.

ئاماژەی بەوەشکرد، “بۆیە ئێمە بەراییەكانتان بۆ دەگەڕێنینەوە سەبارەت بە پرسی سکاڵاکان سەبارەت بە هەڵوەشاندنەوەی حزبی (تەقادوم)، بۆ ئەوەی ڕێکارە یاساییە دروستەکان لەبەرچاو بگیرێت لە پێشکەشکردنی داواکاری هەڵوەشاندنەوەی حزبی سیاسی”.

ئەمە لەكاتێكدایە، بەڕێوەبەری گشتیی بەشی کاروباری حزب و ڕێکخراوە سیاسییەکان لە کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان سکاڵای لەسەر هەڵوەشاندنەوەی پارتی “تەقەدوم” تۆمار کردبوو، کە لەلایەن محەمەد حەلبوسی-یەوە سەرۆكایەتی دەکرێت و لە ئێستادا بەپێی بڕیاری دادگای فیدڕاڵی ئەندامێتی و سەرۆكایەتی حەلبوسی لە پەرلەمان كۆتایی هاتووە.

بەگوێرەی ئەو داواکارییەی کە بە واژۆی حەمید لە بەرواری ٣٠ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٣ هاوپێچ کراوە و ئاراستەی دەسەڵاتی دادوەری هەڵبژاردنەکان کراوە، سکاڵاکە لەسەر ئەوەیە، كە حەلبوسی گرێبەستی لەگەڵ کۆمپانیای (BGR) ئەمریکی كردووە بۆ ناردنی پارە بۆ كۆمپانیاكە بەبێ ئاگاداری و ڕەزامەندی بەشی کاروباری گشتی پارت و ڕێکخراوە سیاسییەکان.

دوو مامۆستای ئایینی لە ڕۆژهەڵاتی كوردستان دەستگیركران
پێشت دوو مامۆستای ئایینی لە ڕۆژهەڵاتی كوردستان دەستگیركران
ئەمڕۆ ڕۆژی جیهانی خاوەن پێداویستی تایبەتە
دواتر ئەمڕۆ ڕۆژی جیهانی خاوەن پێداویستی تایبەتە
پەیوەندیدار