چەندین قەرەوێڵەی کارەبایی بۆ نەخۆشخانەی شار دابینکرا



بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی ٥٠ قەڕەوێڵەی بۆ نەخۆشخانەی شار لە سلێمانی دابینکرد.

لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانییەوە ٥٠ قەرەوێڵەیی کارەبایی بۆ بەشەکانی ئیسک و شکاوی، نەشتەرگەری، هەناوی، بوژانەوەیی دڵ، نەشتەرگەری مێشک و دەمار، نیرۆلۆجی ،فریاکەوتنی هەناویی نەخۆشخانەی شار دابینکرا.

نەخۆشخانەی شار لە سلێمانی گەورەترین نەخۆشخانەیە لە پارێزگای سلێمانی، ناسراو بە نەخۆشخانە ٤٠٠ قەرەوێلەییەکە یەکێکە لە گەورەترین و فراوانترین نەخۆشانەکانی شاری سلێمانی، و لە ڕووی پسپۆڕییەوە بە نەخۆشخانەیەکی فێرکاری گشتی دادەنرێت .

لە ساڵی ٢٠٠٣ بەردی بناغەی دانراوە و دەست کراوە بە دروست کردنی، سەرەڕای ئەوەی تەواو بوونی ئەم نەخۆشخانەیە ماوەیەکی زۆری خایاند ، دواجار لە ڕێکەوتی ٢٨/٥/٢٠١٣ پڕۆژەکە تەواو کراوە و لە ڕێکەوتی ١/١/٢٠١٤ بەشێوەیەکی فەرمی  نەخۆشخانەکە دەستی بە کارکردن کردووە .

ئەمڕۆ ڕۆژی جیهانی خاوەن پێداویستی تایبەتە
پێشت ئەمڕۆ ڕۆژی جیهانی خاوەن پێداویستی تایبەتە
یەکێتی مامۆستایان: دەستێک هەیە بۆ توڕەکردنی مامۆستایان
دواتر یەکێتی مامۆستایان: دەستێک هەیە بۆ توڕەکردنی مامۆستایان
ەیوەندیدار