عەلی قەرەداغی: سوێند بەخوا ناوەستین هەتا تۆڵەی غەززە دەكەینەوە



ئەمینداری گشتی یەکێتی جیهانی زانایانی مسوڵمان، هەڕەشەی تۆڵەکردنەوە لە ئیسرائیل دەکات لە بەرامبەر ئەو هێرشانەی کە بە پاساوی لێدانی بزووتنەوەی حەماس دەیانکاتە سەر کەرتی غەززە و دەڵێت: سوێند بەخوا ناوەستین هەتا ئەوكاتەی تۆڵە لە دوژمنمان دەكەینەوە.

ئەمڕۆ یەکشەممە، عەلی قەرەداغی، ئەمینداری گشتی یەکێتی جیهانی زانایانی مسوڵمان پەیامێکی دەربارەی غەززە بڵاوکردەوە و رایگەیاند، سوێند بە خوا، ئارام نابینەوە و بە دیمەنی خوێنەكان ڕانایەین و ناوەستین لە پشتیوانی كردن و جەخت كردنەوە و نیشاندانی ئەو ستەم و پێشێلكارییانەی داگیركار دەیانكات و هەموو ڕۆژێك زیاتر نیشانی دەدات كە مامەڵە لەگەڵ كردنی مەحاڵە.

عەلی قەرەداغی کە هاوکات سەرۆکی ڕێکخراوی ڕابیتەی مرۆییە دەڵێت: “ناوەستین لە پشتیوانی كردن بە هەموو ئامڕازە ئایینیە بەمەرج كراوەكان و ئامڕازە بەردەستەكان لە یاسا و ڕاگەیاندن و جەماوەرانی سەر شەقام و جێ گردبوونەكان و سەر ڕووی هەموو مینبەر و هەموو ڕێگاكانی تر”.

لە پەیامەکەیدا هاتووە: “سوێند بە خوا ناهێڵین دیمەنی كوشتن و بە زۆر كۆچ پێكردن و سووكایەتی پێكردنەكان بەلامانەوە وەك ئاو خواردنەوە بێت.. بەڵكو گڕی شكۆمەندانی پێ تاو دەدەین و ڕێزدارانی گەلی پێ هان دەدەین.. هەتا ئەوكاتەی تۆڵە لە دوژمنمان دەكەینەوە، پشوو نادەین هەتا ئەوكاتەی جەنگ لەسەر غەززە هەڵدەگیرێت و ئابڵووقەكە دەشكیندرێن”.

عەلی قەرەداغی لە داوای کاری پێکەوەیی لەو کەس و لایەنانە کردووە کە هەڵوێستی هاوشێوەیان بۆ غەززە هەیە و لە کۆتایی پەیامەکەیشیدا نووسیوێتی: “ئیتر یان سەركەوتن و شكۆمەندییەكی گەورەیە، یان شەهیدبوونێكی ڕێزدارانەیە”.

لە دوای هێرشەکەی 7ی ئۆکتۆبەری حەماس بۆ سەر ئیسرائیل، سوپای ئەو وڵاتە هێرشێکی بەرفراوانی بۆ سەر کەرتی غەززە دەسپێکرد کە تا ئێستا زیاتر لە 15 هەزار کوژراوی لێکەوتووەتەوە و ژێرخانی غەززەشی بە تەواوی وێران کردووە.

نرخی کارەبای موەلیدە دیاریکرا
پێشت نرخی کارەبای موەلیدە دیاریکرا
ئێران هۆشداری هەڵگیرسانی شەڕ دەدات
دواتر ئێران هۆشداری هەڵگیرسانی شەڕ دەدات
ەیوەندیدار