ئێران هۆشداری هەڵگیرسانی شەڕ دەدات



حوسێن ئەمیر عەبدوڵڵاهیان، وەزیری دەرەوەی ئێران هۆشداریی دا لە ئەگەری فراوانبوونی شەڕ لە ناوچەکەدا ئەگەر ئیسرائیل ئەنجامدانی تاوانەکانی لە دژی فەڵەستینییەکان نەوەستێنێت.

عەبدوڵڵاهیان لە میانەی پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا لەگەڵ جۆزێپ بۆرێل، نوێنەری باڵای یەکێتیی ئەورووپا بۆ کاروباری دەرەوە و سیاسەتی ئەمنی، جەختی کردەوە لە “ڕاگرتنی ئەو هێرشە سەربازییانەی کە ڕژێمی زایۆنیستی بۆسەر خەڵکی غەززە دەستی پێکردووە”.

ناوبراو ئاماژەی بە گرنگی دابینکردنی توانای پێویست بۆ ناردنی یارمەتییە مرۆییەکان بۆ کەرتی غەززە کرد و ڕایگەیاند کە وڵاتەکەی پلان و پراکتیکەکانی ئیسرائیل بۆ دوورخستنەوەی زۆرەملێ فەڵەستینییەکان لە خاکەکانیان ڕەتدەکاتەوە.

عەبدوڵڵاهیان ڕایگەیاند کە سەرچاوەی کێشەکانی ئێستا “داگیرکاری و دەستدرێژیی ئیسرائیل”ە، ئاماژەی بەوەشکرد، “ئەگەر ئەو تاوانە جەنگییانەی کە ڕژێمی ئیسرائیل لە غەززە و کەناری ڕۆژئاوا ئەنجامی داوە، ڕانەگیرێن، ئەگەری ئەوە هەیە کە مەودای شەڕەکە بگرێتەوە لە هەرێمدا قووڵتر و فراوانتر دەبێت”.

عەلی قەرەداغی: سوێند بەخوا ناوەستین هەتا تۆڵەی غەززە دەكەینەوە
پێشت عەلی قەرەداغی: سوێند بەخوا ناوەستین هەتا تۆڵەی غەززە دەكەینەوە
نرخی زێڕ بەرزتر بووەوە
دواتر نرخی زێڕ بەرزتر بووەوە
ەیوەندیدار