شارەزایەکی کەشناسی: کۆتایی پایز شەپۆلێکی باشی باران هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە



شارەزایەکی کەشناسی، زانیاری لەسەر شەپۆلێکی بارانبارین هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە و دەڵێت:”کۆتاییەکانی پایز شەپۆلی باش و بارانی زۆر باشی تێدان بۆ هەموو ناوچەکان و سیستەمێکی باڵادەستی تری تەڕو زۆر باش دەگەرێتەوە بۆ ناوچەکانمان لەوەی مانگی یانزەش باشتر دەبێت”.

شاڵاو هیدایەت، شارەزای کەشناسی بڵاویکردووەتەوە، ماوەی چەند ڕۆژێکە ناوچەکانمان کەوتووەتە ژێر کاریگەری سیستەمێکی قوڵەوە بووی پەستان بەرزی باڵادەست کەوەکو دیوارێک بووەتە بەربەست و ڕێگری دەکات لەهاتنی شەپۆلەکانی دابارین بۆ ناوچەکانمان، وەک پێشتر ئاماژەمان پێدا ئەو سیستەمە پەستان بەرزە لەچەند ڕۆژی داهاتوشدا بەردەوامی دەبێت تاکۆتایی هەفتەی داهاتوو و سەرەتای هەفتەی یەکەمی مانگی دوانزە بەو هۆیەوە پلەکانی گەرما شەممەو یەکشەممە تا 2 پلە بەرزدەبنەوەو لەدووشەممەو سێشەممەو بەولاوە تا 4 پلە بەنسبەت ئێستاوە بەرز دەبنەوە وە خێرایی باش بەزۆری ئاسایی دەبێت لەم هەفتەی داهاتودا بەهۆی جێگیربوونی سیستەمی پەستان بەرز شەپۆلەکانی دابارین دەستپیدەکەنەوە.

دەشڵێت:” پێشبینی دەکەین لەکۆتایی هەفتەی داهاتوو کەدێتەوە ئەو سیستەمە پەستان بەرزە بەرەو لاوازی بڕوات و لەناو سەرەتای هەفتەی دووەمی مانگی 12 سیستەمی پەستان بەرز بەتەواوی تێکبشکێت و شەپۆلەکانی دابارین بەباشی و بەشێوەی گشتگیر دەستپێبکەنەوە”.

ئەمریکا هۆشداری بە عێراق دەدات
پێشت ئەمریکا هۆشداری بە عێراق دەدات
وەزارەتی تەندروستی: ئەمساڵ ٧٢ حاڵەتی نوێی ئایدز تۆمارکراوە
دواتر وەزارەتی تەندروستی: ئەمساڵ ٧٢ حاڵەتی نوێی ئایدز تۆمارکراوە
ەیوەندیدار