کاتی کردنەوەی تونێلی دەربەندیخان گۆڕا



هەرچەندە بڕیار بوو رۆژی شەممەی داهاتوو تونێلی دەربەندیخان بکرێتەوە، بەڵام کاتەکەی گۆڕا و قائیمقامیەتی دەربەندیخان رایگەیاند، سبەینێ هەینی کاتژمێر ٣:٠٠ی دوانیوەڕۆ لە لایەن بەشێک لە کەسوکاری قوربانیانی رووداوی هاتووچۆ تونێلی دەربەندیخان دەکرێتەوە.

لە راگەیەندراوێکدا قائیمقامیەتی دەربەندیخان بڵاویکردووەتەوە، سبەی کاتژمێر ٣ی پاش نیوەڕۆ تونێلی دەربەندیخان دەکرێتەوە و وەزیری ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردن قائیمقامی قەزای دەربەندیخانی ڕاسپارد کە بەشێک لە کەسوکاری قوربانیانی ڕووداوەکانی هاتووچۆ لە سنورەکە هەڵسن بە کردنەوەی تونێلەکە.

تونێلی دەربەندیخان زیاتر لە دوو مانگە بەمەبەستی نۆژەنکردنەوەی بە ڕووی شۆفێراندا داخراوە.

سودانی لەبارەی بەرزبوونەوەی نرخی دۆلارەوە راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە
پێشت سودانی لەبارەی بەرزبوونەوەی نرخی دۆلارەوە راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە
سوپای ئۆكراینا ئاگربەست لە سەری ساڵدا ڕەتدەكاتەوە
دواتر سوپای ئۆكراینا ئاگربەست لە سەری ساڵدا ڕەتدەكاتەوە
ەیوەندیدار