کەشناسی داتای مانگی پێشووی بڵاوکردەوە



بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی سلێمانی داتای مانگی پێشووی بلاوکردەوە سەبارەت بە پلەکانی گەرما و ڕێژەی بارانبارین.

کەشناسی سلێمانی دەڵێت، بەرزترین پلەی گەرمی لە مانگی تشرینی دووەمی ٢٠٢٣ لە وێسگەی كەشناسی سلێمانی 26.6 پلەی سەدی تۆمار كرا و نزمترین پلەی گەرمیش 2.9 پلەی سەدی ،

ئاماژەی بەوەشداوە، تێكڕای پلەی گەرمی لەم مانگەدا 14.3 پلەی سەدی بووە كە بەراورد بە تێكڕای پلەی گەرمی سی ساڵی ڕابوردوو 0.3 پلە بەرزتر بووە.. كۆی گشتی بارانیش لەم مانگەدا 78.9 ملم تۆماركراوە و نزیكە لە تێكڕای بارین لە سی ساڵی ڕابوردووی ئەم مانگە كە 82.0 ملیمەترە..

خشتەی خوارەوەش كۆی گشتی بارانی تۆماركراوە لە وێسگەكان تاكو بەرواری ١/١٢/٢٠٢٣ و بەراورد بە كۆی گشتی بارانی پار تاكو ئەم كاتە.

وەزارەتی کارەبا هۆکاری نەبوونی کارەبا ئاشکرا دەکات
پێشت وەزارەتی کارەبا هۆکاری نەبوونی کارەبا ئاشکرا دەکات
لە سلێمانی کارەبا نییە و هۆکارەکەشی نادیارە
دواتر لە سلێمانی کارەبا نییە و هۆکارەکەشی نادیارە
ەیوەندیدار