لە سلێمانی کارەبا نییە و هۆکارەکەشی نادیارە



بەڕێوەبەرایەتی کارەبای سلێمانی بڵاویکردەوە، سەرلە بەیانی ئەمڕۆ کارەبای سلێمانی کوژاوەتەوە و تا ئێستاش هۆکارەکەی نادیارە.

ئەندازیار غالب محمد بەڕێوەبەری کۆنترۆڵ و گەیاندنی کارەبای سلێمانی رایگەیاند: کاتژمێر 4ی بەرەبەیانی ئەمڕۆ هەینی ١/١٢/٢٠٢٣ بەهۆکارێکی نادیار کوژانەوەی گشتی ( Black out)لە تۆڕی کارەبای هەرێمی کوردستان، تا ئێستا هۆکارەکەی نادیارە.

لە ناو شاری سلێمانی هیچ شوێنێکی کارەبای نیە و لایەنی پەیوەندار لە هەوڵی چارەسەرکردنی کێشەکەن .

شایەنی باسە ماوەی زیاتر لە هەفتەیەکە لە هەرێمی کوردستان کێشەی کەمی کارەبا هەیە، و تەنانەت لە هەندێک پارێزگا پێدانی کاتژمێرەکانی کارەبا بۆ ٤ کاتژمێر کەمبۆتەوە، بەڵام سیتییەکان و ئەو شوێنانەی سیستمی کارەبایان پریپەیدە بە بەردەوامی هەیە،

بەڵام ئەمڕۆ لەسەرجەم شاری سلێمانی بە سیتییەکانیشەوە کارەبای نیشتیمانی نییە و هۆکارەکەش ڕوون نییە.

کەشناسی داتای مانگی پێشووی بڵاوکردەوە
پێشت کەشناسی داتای مانگی پێشووی بڵاوکردەوە
” هەموو جوڵەیەکی ژیان و بەڕێوەبردن و خزمەتگوزارییەکان لە هەرێم وەستاون”
دواتر ” هەموو جوڵەیەکی ژیان و بەڕێوەبردن و خزمەتگوزارییەکان لە هەرێم وەستاون”
ەیوەندیدار