کارەبای سلێمانی هاووڵاتییان ئاگاداردەکاتەوە



کارەبای سلێمانی هاووڵاتییان ئاگاداردەکاتەوە کە هێڵەکانی گواستنەوەی کارەبای نێوان سلێمانی و هەولێر کەوتن و ئێستاش دۆخەکە بەرەوە ئاسایی بوونەوە دەڕوات.

بەڕێوەبەرایەتی کارەبای سلێمانی هاووڵاتییان ئاگاداردەکاتەوە کە لەکاتژمێر ٥:٠٠ ی ئێوارەی ئەمڕۆ بەهۆی کێشەیەکی تەکنیکی، هێڵەکانی گواستنەوەی کارەبای نێوان سلێمانی و هەولێر کەوتن کەئەمەش کێشەی بۆ زۆربەی ویستگەکان دروستکردو زۆربەی فیدەرەکانی کە لە ئیشدابوون کەوتن.

کارەبای سلێمانی دەشڵێت:” لە ئێستادا دۆخەکە بەرەو ئاسایی دەڕوات بێجگە لەویستگەی تاسلوجە کە هەردوو محاویلەکەی کێشەیان هەیەو ئۆن نابن لەگەڵ ویستگەی شارباژێر کە ئۆن نابێت ، تیمەکانی چاکسازی ویستگەکان لە هەوڵدان بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان و ئاساییکردنەوەی سستمەکە.

ئەوە لە کاتێکدا ماوەی زیاتر لە دوو هەفتە کێشەی کەمی کارەبا لە هەرێمی کوردستان سەریهەڵداوە و لە هەندێک شوێن گەیشتووەتە ئەوەی کە لە ٢٤ کاتژمێردا تەنها ٤ کاتژمێر کارەبا هەبێت.

خانمێک لە سلێمانی زۆرترین دەنگی هەڵبژاردنی ژووری بازرگانی و پیشەسازی بەدەستهێنا
پێشت خانمێک لە سلێمانی زۆرترین دەنگی هەڵبژاردنی ژووری بازرگانی و پیشەسازی بەدەستهێنا
ڕووداوێکی سەختی هاتووچۆ  قوربانی لێکەوتەوە
دواتر ڕووداوێکی سەختی هاتووچۆ قوربانی لێکەوتەوە
ەیوەندیدار