دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیرکران



دەزگای ئاسایشی هەرێم دەستگیرکردنی ( دوو )بازرگانی ماددەی هۆشبەری ڕاگەیاند کە 50 کیلۆگرام ماددەی هۆسبەریان پێ بووە.

دەزگای ئاسایسی هەرێم لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاشکرایکرد، بەڕێوەبەرایەتی ئۆپراسیۆنەکانی دەزگای ئاسایش بە هەماهەنگی بەڕێوەبەرایەتی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەکانی دەزگای ئاسایش، دەستبەسەر بڕی ( ٥٠ )کیلۆگرام ماددەی هۆشبەردا دەگرن،

دەزگاکە ئاماژەی بەوەشداوە،  دوای لێکۆڵینەوە و بەدواداچوون بۆ بەدەستهێنانی زانیاری لەسەر دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەر، بەفەرمانی دادوەری لێکۆڵینەوەی ئاسایش لەڕۆژی ٢٠٢٣/١١/١٧ لە ئۆپەراسیۆنێکی سەرکەوتوودا لەکاتێکدا هەردوو تۆمەتباری بازرگان لە هەوڵی گواستنەوەی ماددە هۆشبەرەکاندابوون هێزەکانی ئاسایش توانیان بڕی ( پەنجا )کیلۆگرام ماددەی هۆشبەر لە جۆری ( کریستاڵ )دەستبەسەردابگرن و تۆمەتباران دەستگیربکەن.

لەئێستادا هەردوو تۆمەتبار بە ماددەی (٢٥)لەیاسای بەرەنگاربوونەوەی ماددە هۆشبەر و کارتێکارە ئەقڵیەکان ڕاگیراون و لێکۆڵینەوە لە دۆسیەکانیان بەردەوامە.

ڤیدیۆکە لێرە ببینە

ئەنجامى وەرگرتنى خوێندکاران و قوتابیان لە زانکۆ و پەیمانگە تایبەتەکان ڕاگەیەنرا
پێشت ئەنجامى وەرگرتنى خوێندکاران و قوتابیان لە زانکۆ و پەیمانگە تایبەتەکان ڕاگەیەنرا
مامۆستایانی ناڕازی پەیامێک ئاراستەی مامۆستایانی ئایینی دەکەن
دواتر مامۆستایانی ناڕازی پەیامێک ئاراستەی مامۆستایانی ئایینی دەکەن
ەیوەندیدار