کاتی کەمکردنەوەی نرخی کارەبای پریپەید ئاشکرا کرا



وەزارەتی کارەبا پێشنیاری دابەزاندنی نرخی کارەبای سیتییەکانی کردووە و داواکارییەکەش لە ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمە و چاوەروانی بڕیاری ئەوانن.

رۆژی چوارشەممە (2023/11/29)، لە دیوانی وەزارەتی کارەبا، بە سەرپەرشتیی كەمال محەمەد ساڵح، وەزیری كارەبا و دکتۆر محەمەد شوکری سەرۆکی دەستەی وەبەرهێنان و ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر کۆبوونەوەیەکی تایبەت لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەکان سەبارەت بە کەمبوونەوەی کارەبا و سیستەمی پریبەید بەڕێوەچوو.

لە كۆبوونەوەكەدا، هۆکارەکانی کەمبوونەوەی کارەبا و پڕۆژەی پریپەید و نرخی کارەبای 24 کاتژمێریی پرۆژەکانی نیشتەجێبوونی وەبەرهێنان خرایەڕوو و پارێزگاری هەولێر و سەرۆکی دەستەی وەبەرهێنان پشتگیریی خۆیان بۆ پێشنیاری وەزارەتی کارەبا بۆ دابەزاندنی نرخی کارەبای پرۆژەکانی نیشتەجێبوون و کارگەکان دەربڕی، کە لە چاوەڕوانیی ڕەزامەندیی ئەنجومەنی وەزیران دایە.

پارێزگاری هەولێر داوای کرد ڕەچاوی پشکی پارێزگای هەولێر لە پێدانی کارەبا بکرێت و جەختی لە تێستی وەرزی بۆ پشکی کارەبای پارێزگاکان کردەوە.

لە کۆبوونەوەکەدا باس لە بارگرانیی سەر کارەبا کرا، کە خواست لەسەر کارەبا شەش هەزار مێگاواتی تێپەڕاندووە، لە کاتێکدا بەرهەمهێنان تەنیا سێ هەزار مێگاواتە و زیادکردنی بەرهەمیش پێویستی بە سووتەمەنی و بوودجە هەیە.

لە کۆتایی کۆبوونەوەکەدا، پێداگیریی لەسەر داواکارییەکانی هاووڵاتیان لەوانە دانیشتوانی پرۆژەکانی وەبەرهێنان کرا و بەم نزیکانە بڕیاری گونجاو لەبارەوە دەدرێت.

بەهای دۆلار شكا
پێشت بەهای دۆلار شكا
كەمی کارەبای نیشتمانی پارەی ئەمپێری مۆلیدەکان گران دەكات
دواتر كەمی کارەبای نیشتمانی پارەی ئەمپێری مۆلیدەکان گران دەكات
ەیوەندیدار