دوای ١٧ ساڵ هەڵبژاردنی ژووری بازرگانی پارێزگاکان بەڕێوەدەچێت



بڕیارە سبەینێ پێنجشەممە، لەدوای مانگی نیسانی ساڵی ٢٠٠٦ەوە بۆیەکەمجار هەڵبژاردنی ژووری بازرگانی پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان ئەنجام بدرێت.
دوای زیاتر لە ١٧ ساڵ بۆ یەکەمجار ژووری بازرگانیی پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان هەڵبژاردن ئەنجامدەدات کە تێیدا ١٣ ئەندامی ئەنجومەنی ژووری بازرگانی لە پارێزگای سلێمانی و ١٣ ئەندام لە هەولێر و ١١ ئەندام لە دهۆک و نۆ ئەندامیش لە هەڵەبجە هەڵدەبژێردرێن.

بگوێرەی ئەو پلانەی داڕێژراوە بڕیارە هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکانی هەرێم سەرلەبەیانی ڕۆژی پێنج شەممە لە کاتژمێر ٨:٠٠ی ی بەیانی دەستپێبکات و هەتا کاتژمێر ٥:٠٠ی ئێوارە بەردەوام بێت.
هاوکات، دوای ئەوەی هەڵبژاردنی ئەندامانی ئەنجومەنەکە هەڵدەبژێردرێن، لەلایەن ئەندامە هەڵبژێردراوەکانەوە سەرۆکی ئەنجومەن و دوو جێگرەکەی هەڵدەبژێردرێن.

مەزڵوم عەبدی چارەنووسی هێزەکانی ئەمریکا لە ڕۆژئاوای کوردستان ئاشکرا دەکات
پێشت مەزڵوم عەبدی چارەنووسی هێزەکانی ئەمریکا لە ڕۆژئاوای کوردستان ئاشکرا دەکات
هالاند ڕیکۆردێکی نوێی لە خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا تۆمارکرد
دواتر هالاند ڕیکۆردێکی نوێی لە خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا تۆمارکرد
ەیوەندیدار