ڕاوێژكارێكی سودانی زانیاری لەسەر دۆلار ئاشكرادەكات



ڕاوێژكاری دارایی سەرۆك وەزیرانی عێراق ڕایدەگەیەنێت، سیاسەتی ئابووری لە عێراق بەرەو جێبەجێکردنی پرەنسیپی سەروەری دراو هەنگاو دەنێت و دەشڵێت: “دراوی وڵات جگە لە دینار ناتوانێت نرخدانان لە ناوخۆی وڵات کۆنتڕۆڵ بکات”.

مەزهەر محەمەد ساڵح، ڕاوێژکاری دارایی سەرۆک وەزیرانی عێراق بۆ ئاژانسی هەواڵی (العراقیە) ڕایگەیاندووە، مەیلێک هەیە بۆ هەمەچەشنکردنی دراوەکان بۆ مەبەستی گەشتکردن و پشت نەبەستن تەنها بە دۆلار هەیە.

ڕاشیگەیاندووە، سیاسەتی ئابووری لە عێراق بەرەو جێبەجێکردنی پرەنسیپی سەروەری دراو هەنگاو دەنێت.

ئاماژەی بەوەشكردووە، بازاڕی ئاڵوگۆڕی نافەرمی تەنها 10%ی قەبارەی بازرگانی پێکدەهێنێت و دەشڵێت: “دراوی وڵات جگە لە دینار ناتوانێت نرخدانان لە ناوخۆی وڵات کۆنتڕۆڵ بکات”.

جەختیشی كردۆتەوە، چاکسازی لە ئابووریدا لە کەرتی بانکی حکومەتەوە دەست پێدەکات.

حاکم قادر: دۆخی هەرێم لە زۆر رووەوە پاشەکشەی کردووە
پێشت حاکم قادر: دۆخی هەرێم لە زۆر رووەوە پاشەکشەی کردووە
“ناکرێت حکومەتی هەرێم هێندە بێباک بێت بەرامبەر مامۆستایان”
دواتر “ناکرێت حکومەتی هەرێم هێندە بێباک بێت بەرامبەر مامۆستایان”
ەیوەندیدار