” پێویستە لەنێوان ھەرێم و بەغداد رێککەوتنێکی درێژخایەن بکرێت”



جێگری سەرۆکوەزیران پێشوازیکرد لە باڵیۆزی تورکیا لە عێراق و لە کۆبوونەوەی نێوانیاندا چەند پرسێکی جێی بایەخی ھەردوولا تاوتوێ کران.

رۆژی سێ شەمە، ٢٨ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٣ لە ھەولێر، قوباد تاڵەبانی لەگەڵ  مەولود یاکوت کونسوڵی گشتیی تورکیا لە ھەرێم کۆ بووەوە و ، باسی دۆخی عێراق بە گشتی و پەیوەندییەکانی نێوان ھەرێم و بەغدا بە تایبەتی کرا.

قوباد تاڵەبانی جەختی کردەوە لەسەر چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوان ھەرێم و بەغداد لەڕێی گفتوگۆوە و رایگەیاند، یەکگرتوویی لایەنە سیاسییەکانی ھەرێم و چارەسەرکردنی کێشە ناوخۆییەکان کاریگەری دەبێت لەسەر چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوان ھەرێم و بەغدا.

لە بەشێکی دیکەی کۆبوونەوەکەدا تاوتوێی ھەڵبژاردنەکانی ئەنجومەنی پارێزگاکانی عێراق و بە تایبەتیش ھەڵبژاردنەکان لە کەرکوک کرا، ھەردوولا ھیوایان خواست ھەڵبژاردنەکان لە کەشێکی ئارام و بێ کێشەدا بەڕێوەبچێت و ئەنجامەکەی لە بەرژەوەندی ھەموو خەڵکی عێراقدا تەواو ببێت.

لە تەوەرێکی دیکەی کۆبوونەوەکەدا باسی پرسی ھەناردەکردنەوەی نەوتی ھەرێم و کێشەی بەشە بودجەی ھەرێم کرا.

قوباد تاڵەبانی ھیوای خواست بە زوویی ھەناردەکردنەوەی نەوتی ھەرێم دەست پێ بکاتەوە، راشیگەیاند، پێویستە لەنێوان ھەرێم و بەغداد رێککەوتنێکی گشتگیر و درێژخایەن بکرێت، کە تیایدا بەشی زۆری کێشەکانی نێوان ھەردوولا چارەسەر بکرێت و کێشەی بودجەی ھەرێم بەشێوەیەکی بنەڕەتی چارەسەر بکرێت.

دوو بانک دۆلار بە نرخی فەرمی دەفرۆشن
پێشت دوو بانک دۆلار بە نرخی فەرمی دەفرۆشن
نەوتە هەرزانەكەی عێراق لەناو شار دابەش ناكرێت
دواتر نەوتە هەرزانەكەی عێراق لەناو شار دابەش ناكرێت
ەیوەندیدار