حكومەتی عێراق: حكومەتی هەرێم 33 مووچەی فەرمانبەرانی نەداوە



وتەبێژی حكومەتی عێراق كۆی ئەو مووچانەی فەرمانبەرانی هەرێم ئاشكرادەكات، كە لە دوای ساڵی 2014ەوە پاشكەوت كراون یان بڕاون و نەدراون و دەشڵێت: “مامۆستایان و فەرمانبەرانی هەرێم هانایان بۆ عێراق هێناوە”.

ڕۆژنامه‌ی (سه‌باح)ی نیمچە فەرمی عێراق لە زاری وتەبێژی حكومەتی عێراقەوە بڵاویكردۆتەوە، مامۆستایان و فه‌رمانبه‌رانی هەرێم به‌مه‌به‌ستی وه‌رگرتنی مووچه‌كانیان بە شێوەیەکی ڕاستەوخۆ هانا بۆ حکومەتی عێراق دەبەن و داوا دەکەن مووچه‌كانیان له‌لایه‌ن حكومه‌تی فیدڕاڵیه‌وه‌ دابه‌شبكرێت.

وتووشیەتی، “مامۆستایان داواشیان کردوە بۆ پێدانی ڕاستەوخۆی مووچە لە بەغداوە بەوشیوە بێت، کە بە فلتەری‌ حكومه‌تی کاربەرێکەری هه‌رێمدا تێپه‌ڕنەبێت”.

ئەوەشی خستوەتەڕوو، مامۆستایان و فەرمانبەرانی هەرێم داوایان كردووە حکومەتی عێراق فشار بخاتە سەر هەرێم بۆ گەڕانەوەی ئەو 33 مووچەیەی لە ساڵی 2014ەوە لێیان بڕاوە و پاشەكەوت كراوە.

هۆکاری ڕەتکردنەوەی سکاڵایەک تایبەت بە مووچەی فەرمانبەران ئاشکرا کرا
پێشت هۆکاری ڕەتکردنەوەی سکاڵایەک تایبەت بە مووچەی فەرمانبەران ئاشکرا کرا
ڕێوڕەسمی بەخاکسپاردنی تایەری خەلیلی بەڕێوەچوو
دواتر ڕێوڕەسمی بەخاکسپاردنی تایەری خەلیلی بەڕێوەچوو
ەیوەندیدار