لەڕووداوێكی هاتووچۆدا چوار پێشمەرگە برینداربوون



خەڵك-
بەهۆی ڕووداوێكی هاتووچۆ لەسەر ڕێگەی كۆيە- هەولێر، چوار پێشمەرگە برینداربوون.

بەپێی ڕاگەیەندراوێك كە لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی هەولێرەوە بڵاوكرایەوە”ئۆتۆمبێلێكی جۆری (هیوندای ئەزێرا) كە چوار كەسی تێدا بووە، لە نزیك گوندی گۆمەشین وەرگەڕاوە و ڕووداوەكەش بۆتە مایەی برینداربوونی سەرنشینەكانی”.
هەر لە ڕاگەیەندراوەكەدا هاتووە”بریندارەكان بریتین لە شۆفێری ئۆتۆمبێلەكە و سێ‌ سەرنشینی تر كە هەموویان پێشمەرگەن، ڕووداوەكەش لەكاتێكدا ڕوویداوە كە لەڕێگەی گەڕانەوەیاندا بوون بۆ شاری خانەقین و شۆفێرەكە بەو هۆیەی ئاگادارنەبووە، كۆنترۆڵی لەدەستداوە”.

 

ماڵپەڕی شەفافیەت داهاتی ئەمڕۆى سلێمانی بڵاوكردەوە
پێشت ماڵپەڕی شەفافیەت داهاتی ئەمڕۆى سلێمانی بڵاوكردەوە
ئەفسانەكەی تانگۆ: مێسی 20 ساڵە باشترینە
دواتر ئەفسانەكەی تانگۆ: مێسی 20 ساڵە باشترینە
ەیوەندیدار