ئەفسانەكەی تانگۆ: مێسی 20 ساڵە باشترینە



خۆرخی بۆرتشاگا ئەستێرەی پێشووی هەڵبژاردەی ئەرجەنتین كە لەگەڵ مارادۆنا و فالدانۆ سەركردایەتی وڵاتەكەیان كرد بۆ بردنەوەی جامی جیهانی مەكسیك 1986، لیۆنێل مێسی ئەستێرەی ئێستای وڵاتەكەی بە باشترین دادەنێت لەماوەی 20 ساڵی ڕابردوو.

بۆرتشاگا لەكاتی سەردانی بۆ قەتەر بۆ بینینی یارییەكانی مۆندیال، باسی لە سەرسامی خۆی كرد بەرامبەر بە مسێی كە سەركردایەتی تانگۆ دەكات بۆ بردنەوەی سێیەمین ناسناوی مۆندیال.

بە وتەی بۆرتشاگا:”هەڵبژاردەی ئێستای ئەرجەنتین بریتییە لە مێسی، ئەو 20 ساڵە باشترینە، بەشێوەیەكی جیاواز یاریی دەكات، بەڕەچاوكردنی تەمەنەكەی و یاریزانەكانی دەوروبەری، ئەو بەشێوەیەكی گەورە یارمەتی تیپەكەی دەدات، تائێستاش توانای پێشكەشكردنی ئاستێكی زۆر باشی هەیە”.

لەڕووداوێكی هاتووچۆدا چوار پێشمەرگە برینداربوون
پێشت لەڕووداوێكی هاتووچۆدا چوار پێشمەرگە برینداربوون
سۆران عومەر: كۆمپانیایەك هۆكاری بەرزبونەوەی نرخی دۆلارە
دواتر سۆران عومەر: كۆمپانیایەك هۆكاری بەرزبونەوەی نرخی دۆلارە
ەیوەندیدار