مووچە و میلاكی لیوایەكی پێشمەرگە خرایە سەر بەغدا



وەزارەتی بەرگری عێراق ڕۆژی 2ی 12 دیاری كرد بۆ دەستبەكاربوونی لیوای 20ی هاوبەشی پێشمەرگە و بەرگری.

وەزارەتی بەرگری عێراق لە بەیاننامەیەكدا ئاگاداری كارمەندانی دووەم لیوای هاوبەشی نێوان پێشمەرگە و سوپای عێراق دەكات پەیوەندی بە ناوەندی مەشق لە پارێزگاكانی (دیالە و كەركوك و موسڵ).

ڕوونیشی كردۆتەوە، ڕۆژی 2ی 12ی 2023 كارمەندان پەیوەندی بكەن لە بنكەكانی مەشق و دەستبەكار دەبن.

بەپێی بڕیاری وەزارەتی بەرگری عێراق، مووچە و میلاكی ئەو كارمەندانەی لیوای 20ی هاوبەشی نێوان پێشمەرگە و سوپا لەسەر حكومەتی عێراق دەبێت.

قوباد تاڵەبانی: دەبێت گلەیی و ناكۆكییەكان وەلابنرێن
پێشت قوباد تاڵەبانی: دەبێت گلەیی و ناكۆكییەكان وەلابنرێن
حكومەتی هەرێم مەرجی دابەشكردنی دوو بەرمیل نەوت ئاشكرادەكات
دواتر حكومەتی هەرێم مەرجی دابەشكردنی دوو بەرمیل نەوت ئاشكرادەكات
ەیوەندیدار