لەڕووداوێکدا سێ کرێکاری کورد لەبەغدا گیانیان لەدەستدا



بەهۆی کەوتنەخوارەوەی بەرزکەرەوەیەکەوە لە یەکێک لە بەڵەخانەکاندا لە بەغدا سێ کرێکاری کوردی ئێزیدی گیانیان لەدەستدا.

بەگوێرەی ئەو زانیارییانەی بڵاوکراونەتەوە، سەر لە بەیانی ئەمڕۆ دووشەممە، نزیک کاتژمێر نۆ سێ گەنجی کوردی ئێزدی بە ناوەکانی (حەسەن عەلی زەندین، ناییف خزر حەجی و سەعدون موراد سینو) لە ئەنجامی کەوتنەخوارەوەی بەرزکەرەوەیەک لە باڵەخانەیەکی بەغدا گیانیان لەدەستدا.

ئەوەشخراوەتەڕوو، ڕووداوەکە لە باڵەخانەیەکی ١٧ نهۆمی ناوچەی کازمییەی بەغدا کە کاری تێیدا دەکرا ڕوویداوە و هەر سێ گەنجەکە دانیشتووی کۆمەڵگەی خانەسوورێ و ناحیەی سنوونێی سەر بە قەزای شنگالن و تەمەنیان لە نێوان ١٦ بۆ ٢٢ ساڵیدایە.

ئەوەش لەکاتێکدایە، بە گوێرەی ئامارەکانی وەزارەتی پلاندانانی عێراق له ساڵی ٢٠٢٢دا لە سەرتاسەری عێراق و هەرێمی كوردستان زیاتر لە ٧٢ كرێكار له كاتی كاركردندا گیانیان لەدەستداوه و زیاتر له چوار هەزار و ٤٠٤ كرێكاری دیکە برینداربوون.

كۆبوونەوەی سودانی و شاندی هەرێم دەستی پێكرد
پێشت كۆبوونەوەی سودانی و شاندی هەرێم دەستی پێكرد
عێراق بازرگانی ئازاد لەگەڵ ئێران ناکات
دواتر عێراق بازرگانی ئازاد لەگەڵ ئێران ناکات
ەیوەندیدار