عێراق بازرگانی ئازاد لەگەڵ ئێران ناکات



ئەمڕۆ دووشەممە، نوێنەری تایبەتی بازرگانی ئێران لە عێراق، فەرزاد بیلتین، ڕەتی کردەوە عێراق بازرگانی ئازاد لەگەڵ ئێراندا بکات.

فەرزاد لە لێدوانێکدا کە ئاژانسی هەواڵی مێهری ئێرانی بڵاوی کردووەتەوە ڕایگەیاند، توانای بازرگانی نێوان ئێران و عێراق ٢٠ ملیار دۆلارە و بەهۆی ئەو بۆشاییە گەورەیەی لەنێوان هەناردەکردن و هاوردەکردن لەگەڵ عێراقدا هەیە، ئەو وڵاتە نایەوێت بازرگانی ئازاد دروست بکات.

سەبارەت بە بارودۆخی بازرگانی نێوان ئێران و عێراق، وتی لە ماوەی شەش مانگی یەکەمی ئەمساڵدا نزیکەی ٤.٥ ملیار دۆلار کاڵا لە ئێرانەوە هەناردەی عێراق کراوە و نزیکەی ١٥٠ ملیۆن دۆلار کاڵا لەو وڵاتەوە هاوردەی ئێران کراوە.

بەڕێوەبەری گشتی پێشووی ڕێکخراوی گەشەپێدانی بازرگانی ئێران ئاماژەی بەوەشکرد، توانای بازرگانی هەردوو وڵات ئەگەری زیادبوونی پەیوەندییە بازرگانییەکانی نێوانیان بە نزیکەی ٢٠ ملیار دۆلار بەرەو پێشتر دەبات، لەوانەش هەناردەکردنی کاڵا و خزمەتگوزاری و کارەبا و گاز.

فەرزاد باسی لەوەشکرد، ئەگەری دامەزراندنی بازرگانی ئازاد یان باجی گومرگی پەسەندکراو هەیە لەگەڵ عێراقدا، ئەوەش بە ڕەچاوکردنی بازرگانی نێوان ئێران و عێراق یەک ڕێگایە و بە شێوەیەکی سەرەکی هەناردەکردنی ئێران بۆ عێراق دەگرێتەوە.

وتیشی، سەرەڕای هەوڵە جۆراوجۆرەکان لە ساڵانی ڕابردوودا، حکومەتی عێراق نایەوێت دانوستان بکات و ڕێککەوتنێک لە هیچ کام لەو ناوچانە واژۆ بکات، ئەوەشیخستەڕوو، ڕکابەرە سەرەکییەکانی ئێران لە بازاڕەکانی عێراق چین و تورکیان.

لەڕووداوێکدا سێ کرێکاری کورد لەبەغدا گیانیان لەدەستدا
پێشت لەڕووداوێکدا سێ کرێکاری کورد لەبەغدا گیانیان لەدەستدا
تورکیا هەڵویستی خۆی لەسەر هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێم یەکلاکردەوە
دواتر تورکیا هەڵویستی خۆی لەسەر هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێم یەکلاکردەوە
ەیوەندیدار