دۆلار ڕوو لە دابەزینە



ئەمڕۆ یەکشەممە، نرخی ١٠٠ دۆلاری ئەمریکی بە ١٥٧ هەزار و ٤٠٠ دیناری عێراقی مامەڵەی پێوەدەکرێت، بەراورد بە ڕۆژانی ڕابردوو نرخەکەی ڕووی لە دابەزین کردووە.

هاوکات ئەمڕۆ بانکی ناوەندی بڕی ٢٤٢ ملیۆن و ٥٠٠ هەزار دۆلاری خستەبازاڕەوە، لەو بڕەش ٢٢ ملیۆن و ٥٠٠ هەزاری بە نەقد بووە، لە کاتێکدا ڕۆژی پێنجشەممە بڕی ٢٣ ملیۆن و ٦٢٤ هەزار و ٥٠٠ دۆلاری بە نەقد خستەبازاڕەوە.

وێڕای ڕێکارەکانی بانکی ناوەندی و حکومەتی عێراقی بۆ جێگیرکردنی بەهای دۆلار، بەڵام دوای چەند جارێك لە بەرزبوونەوەی نرخەكەی و ناجێگیری لە بازاڕی ئاڵوگۆڕی دراودا، دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ نرخی دۆلار زیاتر شكا.

لە کاتێکدا لە سەرەتای ئەم مانگەدا دۆلار بەرزبوونەوەیەکی بەرچاوی تۆمارکرد و نرخی ١٠٠ دۆلاری ئەمریکی گەیشتە ١٦٧ هەزار دیناری عێراقی.

پەروەردەی سلێمانی بە نووسراوی فەرمی بەڕێوەبەری خوێندنگەکان ئاگادار دەکاتەوە
پێشت پەروەردەی سلێمانی بە نووسراوی فەرمی بەڕێوەبەری خوێندنگەکان ئاگادار دەکاتەوە
مەرجەکانی هاوردەکردنی ئاژەڵ بڵاوکرایەوە
دواتر مەرجەکانی هاوردەکردنی ئاژەڵ بڵاوکرایەوە
ەیوەندیدار