عێراق یەکەم هەنگاوی بۆ کۆتاییهێنان بە پارەی نەختینەیی گرتەبەر



وەزارەتی نەوتی عێراق داوا لە شۆفێران دەکات کارتی پارەدانی ئەلکترۆنی بەدەستبهێنن و لەو ڕێگەیەوە پارەی سووتەمەنییەکانیان بدەن.

وەزارەتی نەوت لە لێدوانێکیدا بۆ میدیای عەرەبی ( بەغداد الیوم) ئاشکرای کردووە، وەک یەکەم هەنگاو بۆ کۆتاییهێنان بە پارەی نەختینەیی، داوا لەسەرجەم شۆفێران و خاوەن کۆگاکانی سووتەمەنی دەکەین، کارتی پارەدانی ئەلکترۆنی بەدەست بهێنن و مامەڵەکانیان لە دراوی نەختینەیی بگۆڕن بۆ ئەلکترۆنی،

ئاماژەی بەوەشداوە، لە چوارچێوەی پلانی حکومەت و نەهێشتنی کێشەی پارەی نەختینەیی و هەنگاونان بۆ مۆدێرنەبوون، سەرەتا و وەک یەکەم هەنگاو لە ڕێگەی ویستگەکانی پڕکردنەوەی سووتەمەنییەوە ئەم پرۆسەیە دەستپێدەکەین و دواتر فراوان دەبێت،

هاوکات هاووڵاتیانیش ئاگادار دەکاتەوە، بەزووترین کات هەوڵی بەدەستخستنی کارتی پارەدانی ئەلکترۆنی بدەن، بۆ ئەوەی پرۆسەکە بە خێرایی بەڕێوەبچێت.

لە ئێستادا بەشی هەرە زۆری وڵاتانی جیهان سیستمی پارەدانی ئەلکترۆنی پەیڕەو دەکەن و بەشێوەیەکی زۆر کەم پارەی نەختینەیی بەکاردەهێنن، لە عێراق وەک یەکەم هەنگاو دەستی پێکراوە و وا بڕیارە سەرجەم مامەڵەکان بکرینە سیستمی پارەدانی ئەلکترۆنی و دراوی نەختینەیی نەمێنێت.

بانکێک بەشێوەی ئەلکترۆنی دۆلار دەفرۆشێت
پێشت بانکێک بەشێوەی ئەلکترۆنی دۆلار دەفرۆشێت
بوومەلەرزەیەک  مەلاتیای باكووری كوردستانی هەژاند
دواتر بوومەلەرزەیەک مەلاتیای باكووری كوردستانی هەژاند
ەیوەندیدار