100 تووشبووی تالاسیمیا چاندنی مۆخیان لە دەرەوەی وڵات بۆ دەکرێت



فەرمانگەی میدیا و زانیاریی حکومەتی هەرێم بڵاویکردووەتەوە، بە فەرمانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، ڕەزامەندی درا لەسەر چارەسەرکردن و چاندنی مۆخ بۆ 100 تووشبووی نەخۆشی تالاسیمیا لە دەرەوەی هەرێمی کوردستان.

ئاماژە بەوەش کراوە، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەت هەردوو وەزارەتی تەندروستی حکومەتی هەرێمی کوردستان، بە هەماهەنگی لەگەڵ فەرمانگەی پەیوەندیەکانی دەرەوەی ڕاسپاردووە، بە گرتنەبەری ڕێکاری پێویست بە مەبەستی چارەسەری نەخۆشەکان لە هەردوو وڵاتی تورکیا و ئوردن.

رۆژی یەکشەممە، 23ـی تەمموزی 2023، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، ڕەزامەندیی دا لەسەر تەرخانکردنی نزیکەی سێ ملیار دینار بۆ دابینکردنی دەرمان و پێداویستیی پزیشکی بۆ تووشبووانی تالاسیما لە پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان.

لە هەرێمی کوردستان نزیکەی چوار هەزار نەخۆشی تالاسیما هەن، هەرچەندە ساڵی ڕابردوو بەشێک لەو نەخۆشانە لەسەر میزانییەی حکومەتی هەرێم ڕەوانەی دەرەوە کران و چاندنی مۆخیان بۆ کرا، بەڵام هێشتا ڕێژەیەکی بەرچاو لەو نەخۆشانە ماون کە پێویستیان بە چاندنەوەی مۆخ هەیە،  لەبەر زۆری تێچووەکەی توانای ئەنجامدانی ئەو نەشتەرگەرییەیان نییە و چاویان لە حکومەتی هەرێمە بۆ دابینکردنی خەرجی نەشتەرگەرییەکە.

پێنجەمین خولی پێشانگای نێودەوڵەتی سلێمانی بۆ کتێب کرایەوە
پێشت پێنجەمین خولی پێشانگای نێودەوڵەتی سلێمانی بۆ کتێب کرایەوە
سادق هەڵەدنی: بۆ بەرەو بەغدا دەچیین؟
دواتر سادق هەڵەدنی: بۆ بەرەو بەغدا دەچیین؟
ەیوەندیدار