سادق هەڵەدنی: بۆ بەرەو بەغدا دەچیین؟



نوێنەرێکی مامۆستایانی میلاک سەبارەت بە چوونی مامۆستایان بۆ بەغدا ڕایگەیاند، ڕێگای بەغدا بەرنادەین تا دەگەین بە مافەکانمان و لایەنی کەمتەرخەمیش دەگەیەنین بە دادگای هەق.

سادق هەڵەدنی، نوێنەرێکی مامۆستایانی میلاک ڕایگەیاند، “دەچین بۆ بەغدا، بۆ ئەوەی شەق لە مامۆستا و کەلە سەری خوێندکار هەڵنەدرێت، لەسەر داواکردنی مافە ڕاواکانمان، ڕێگای بەغدا بەرنادەین تا دەگەین بە مافەکانمان و لایەنی کەمتەرخەمیش دەگەیەنین بە دادگای هەق”.

ئاماژەی بەوەشکرد، ” ماوەی ١٠ ساڵە سەدان خۆپیشاندان و گردبوونەوە و ناڕەزایەتی مەدەنیانەمان ئەنجامداوە و حکومەت گوێی بۆ نەگرتین، دەیان بەیاننامە و یاداشتمان خستتە بەردەستی دەسەڵاتداران، لە دەرگای هەموو لایەنێکی پەیوەندیدارمانداوە، بەڵام هەر گوێیان نەگرت”.

سادق هەڵەدنی ئەوەشی خستەڕوو، “لە جیاتی پەرۆشی و خەمخۆری و بەدەنگەوە هاتن بە گولە و شەق وەڵاممان درایەوە، بە زۆر مامۆستا و خوێندکارتان ڕاپێچی دەوامی زۆرەملێ و بێ مووچەیی کرد”.

100 تووشبووی تالاسیمیا چاندنی مۆخیان لە دەرەوەی وڵات بۆ دەکرێت
پێشت 100 تووشبووی تالاسیمیا چاندنی مۆخیان لە دەرەوەی وڵات بۆ دەکرێت
بارەگای بارزانی لەبارەی سەرۆکی نوێی پەرلەمان هاتە دەنگ
دواتر بارەگای بارزانی لەبارەی سەرۆکی نوێی پەرلەمان هاتە دەنگ
ەیوەندیدار