ئەمریكا بەخششی بۆ دەستگیركردنی ئەیمەن میسری دیاریكرد

  • 216 بینین

 

ئەمریكا بڕی پێنج ملیۆن دۆلاری وەك پاداشت دیاریكرد بۆ ئەو كەسانەی زانیاری لەبارەی داواكراو ئیبراهیم بەنا ناسراو بە ئەبو ئەیمەن میسری سەركردەی ڕێكخراوی تیرۆرستی قاعیدە ئاشكرا دەكەن.

باڵیۆزخانەی ئەمریكا لە یەمەن لە تویتەر بڵاویكردەوە لەپێناو دادپەروەریدا بڕی پێنج ملیۆن دۆلار دەدەنە هەر كەسێك زانیاری لەسەر ئەیمەن میسری بدات.

ئاماژەی بە ئەوەش كرد ئەیمەن میسری سەركردەیەكی دیاری قاعیدەیە لە نیمچە دوورگەی عەرەبی، كە سەركردەی ڕێكخراوێكی تیرۆرستییە.

ڕوونیشیكردەوە، ئەبو ئەیمەن میسری دامەزرێنەری قاعیدەیە لە نیمچە دوورگەی عەرەب و بەرپرسی بەشی كاروباری ئاسایشی كۆمەڵایەتییە.

میسری یەكێك لە ئەو سەركردانەی قاعیدەیە كە كەمترین دەركەوتنی هەیە و بە باوكی ڕووحی دەزگای هەواڵگری رێكخراوی قاعیدە ناسراوە.

بوومەلەرزەیەكی بەهێز تایوانی هەژاند
پێشتر بوومەلەرزەیەكی بەهێز تایوانی هەژاند
خواردنەوەی چا بۆ خانمانی شیردەر تەندروستە؟
دواتر خواردنەوەی چا بۆ خانمانی شیردەر تەندروستە؟
پەیوەندیدار