نرخی دۆلار بەرزبووەوە



ئەمڕۆ چوارشەممە، بەهای ١٠٠ دۆلاری ئەمریکی بە ١٥٩ هەزار و ١٠٠ دیناری عێراقی لە بازاڕەکانی هەرێمی کوردستان مامەڵەی پێوەدەکرێت، هاوکات دوێنێ بەرامبەر بوو بە ١٥٨هەزار و ٦٠٠ دینار.

دوێنێ بانکی ناوەندی بڕی ٢٣١ ملیۆن، ٦١٩ هەزار و ١٦٠ دۆلاری خستەبازاڕەوە، لەو بڕەش ٢٠ ملیۆن و ٩٩٠ هەزار دۆلاری بە نەقد بوو، لە کاتێکدا ئەمڕۆ بانکی ناوەندی بڕی ١٣ ملیۆن و ٥١٠ هەزار دۆلاری نەقدی خستەبازاڕەوە و بەراورد بە دوێنێ کەمترە.

هاوکات سەرۆک وەزیرانی عێراق لەگەڵ باڵیۆزی ئەمریکا لەبارەی هاریکارییەکانی بانکی ناوەندی و وەزارەتی گەنجینەی ئەمریکا کۆبوونەتەوە و بڕیارە هەفتەی داهاتووش لەگەڵ وەزارەتی گەنجینەی ئەمریکا کۆببنەوە.

ئەمەش لە کاتێکدایە بڕیارە لە سەرەتای ساڵی ئایندەوە سەرجەم مامەڵە بازرگانییەکان لە ناو عێراق لە دۆلارەوە بۆ دینار بگۆڕدرێت، بانکی ناوەندی عێراق چەندین ڕێکاری بۆ جێگیرکردنی بەهای دینار بەرامبەر دۆلار گرتووەتەبەر.

بڕی بارانبارینی پاییزی ئەمساڵ ڕاگەیەندرا
پێشت بڕی بارانبارینی پاییزی ئەمساڵ ڕاگەیەندرا
دوای بەفربارین، شەپۆلێکی سەرما ڕووی لە باکووری کوردستان کردووە
دواتر دوای بەفربارین، شەپۆلێکی سەرما ڕووی لە باکووری کوردستان کردووە
ەیوەندیدار