فەڕەنسا گەیشتە یاری كۆتایی مۆندیال



فەڕەنسا لە مەغریبی بردەوە و بۆ ڕووبەڕووبونەوەی ئەرجەنتین گەیشتە یاری كۆتایی.

لە میانەی بەڕێوەچوونی دووەم یاری قۆناغی دووی مۆندیال، هەڵبژاردەی فەڕەنسا بە دوو گۆڵی بێ‌ وەڵام لە هەڵبژاردەی مەغریبی بردەوە.

یارییەكە لە یاریگای ئەلبەیت بەڕێوەچوو، تایمی یەكەم بە گۆڵێكی بێبەرامبەر لە سوودی فەرەنسا كۆتاییهات، گۆڵەكەش تیۆ هێرناندێز لە خولەكی پێنج تۆماریكرد.

لە تایمی دووەمدا یاریزانانی مەغریب هەوڵی یەكسانكردنەوەی ئەنجامەكەیاندا بەڵام لە خولەكی 79 راندال كۆلۆ گۆڵی دووەمی فەڕەنسای كرد و یارییەكەیان بە دوو گۆڵی بێبەرامبەر لە مەغریب بردەوە.

فەڕەنسا سەركەوت بۆ یاری كۆتایی و لەگەڵ ئەرجەنتین ڕووبەڕوو دەبێتەوە.

مەغریبیش بۆ بەدەستهێنانی پلەی سێیەم یان چوارەمی مۆندیال لەگەڵ كرواتیا ڕووبەڕوو دەبێتەوە بەڕۆژێك پێش یاری كۆتایی مۆندیال.

سەرۆكی شارەوانی ئیستەنبوڵ زیندانی دەكرێت
پێشت سەرۆكی شارەوانی ئیستەنبوڵ زیندانی دەكرێت
“کەس جورئەتی ئەوە نەکات بیر لە هێنانی موەلیدە بۆ پێنجوێن بکاتەوە”
دواتر “کەس جورئەتی ئەوە نەکات بیر لە هێنانی موەلیدە بۆ پێنجوێن بکاتەوە”
ەیوەندیدار