“کەس جورئەتی ئەوە نەکات بیر لە هێنانی موەلیدە بۆ پێنجوێن بکاتەوە”


قائیمقامی پێنجوێن رایگەیاند، لە خشتەی کوژاندنەوەی کۆنتڕۆڵی کارەبای سلێمانی دا بڕینی کارەبای پێنجوێن جێگیرنەکراوە بەڵکو پێیان ڕاگەیاندووین بەناچاری بەهۆی کەمی کارەبا و بەرزی لۆدەوە ئەو چەند کاتژمێرە کارەبا دەبڕن.

زانا رەحمان راگەیەندراوێکی لەبارەی کەمبوونەوەی کارەبا لە سنووری پێنجوێن بڵاوکردووەتەوە و دەڵێت:” کێشەی کوژاندنەوەی کارەبا بۆماوەی چەند کاتژمێرێک سنوری قەزاکەمانی گرتووەتەوەو کە بووەتە هۆی کێشەیەکی گەورە بۆهاووڵاتییان”.

ئاماژەی بەوەشکردووە:”وەک ئیدارەی قەزای پێنجوێن لەڕێگەی لایەنە پەیوەندیدارەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە هەوڵی تەواومان داوە ئەم کێشەیە چارەسەربکەین دڵنیاتان دەکەین کە بەهیچ جۆرێک کەمتەرخەمی ناکەین بۆ چارەسەرکردنی ئەم کێشەیە”.

بەپێویستی دەزانین بەم چەند خاڵە بەرچاوی هاوڵاتیانی خۆشەویستی سنوری قەزاکەمان ڕوونبکەینەوە:

1- لە خشتەی کوژاندنەوەی کۆنترۆڵی کارەبای سلێمانی دا بڕینی کارەبای پێنجوێن جێگیرنەکراوە بەڵکو پێیان ڕاگەیاندووین بەناچاری بەهۆی کەمی کارەبا و بەرزی لۆدەوە ئەو چەند کاتژمێرە کارەبا دەبڕن.

2-سوپاس بۆخودا ڕێژەی بەشداربووانی کارەبای پێنجوێن زیادی کردووە بەڵام بڕی مێگاواتی کارەبای دابینکراو بۆ پێنجوێن 30مێگایە،کەئەمەیش بەشی پێنجوێن ناکات.
بۆچارەسەرکردنی ئەم کێشەیە داوامانکردووە بڕی مێگاواتی کارەبامان بۆزیاد بکەن یاخود خۆمان وەک پێنجوێن لەڕێگەی فەرمانگەی کارەباو وێستگەی دابەشکردنی کارەباوە خشتەی بڕینی کارەبا دیاری بکەین بەپێی گەڕەک و لادێکان تا لۆدی بەرزی کارەبا کۆنترۆڵ بکەین.

3-دەنگۆی هێنانی مۆلیدە بۆ پێنجوێن ڕاست نییە و هیچ کەسێکیش جورئەتی ئەوەناکات بیریشی لێبکاتەوە.

زانا ڕەحمان، قائیمقامی قەزای پێنجوێن، داوا لە هاووڵاتییان دەکات و دەڵێت:” داوا لەسەرجەم هاووڵاتییان دەکەین هاوکارمان بن ئەگەر بەکوژاندنەوەی تەنها گڵۆپێکیش بێت تابەهەموولایەکمان( بار زۆری )کارەبا کەمبکەینەوە”.

فەڕەنسا گەیشتە یاری كۆتایی مۆندیال
پێشت فەڕەنسا گەیشتە یاری كۆتایی مۆندیال
بریکاری وەزارەتی کارەبای عێراق: فەرمانی دەستگیرکردنم بۆ دەرنەچووە
دواتر بریکاری وەزارەتی کارەبای عێراق: فەرمانی دەستگیرکردنم بۆ دەرنەچووە
پەیوەندیدار