وەزیری پەروەردە: سزای هیچ مامۆستایەکمان نەداوە



وەزیری پەروەردەی هەرێم  لە لێدوانێکی ڕۆژنامەوانییدا رایگەیاند، پشتگیری داواکاری مامۆستایان دەکەین و بڕیاری سزادانی هیچ کەسێکمان نەداوە.

ئالان حەمە سەعید وەزیری پەروەردەی هەرێم ڕایگەیاند، ئێمە داوای کردنەوەی دەرگای خوێندنگەکانمان کردووە وەک ئەرکێکی دڵسۆزانە و لە مامۆستایانی سنووری سلێمانی ڕادەبینین بۆئەوەی زیانەکان قوڵتر نەبنەوە و خوێندکاران زەرەرمەند نەبن، بەڵام هیچ کەسێکمان سزانەداوە.

ئەوەشی خستەڕوو، بەهۆی ئەو دۆخە داراییەی هەرێمی کوردستانی تێکەوتووە، مامۆستایانی ئێمە زیانیان بەرکەوتووە و ئەوان شایەنی ژیانێکی باشترن، بۆیە پشتگیری داواکارییەکانیانین و کار بۆ دابینکردنی شایستەکانیان دەکەین، هەرکات شایستە داراییەکانی هەرێم بگات، شایستە داراییەکانی مامۆستایانیش دابەشدەکرێت.

سەبارەت بە دامەزراندنی مامۆستایانی وانەبێژیش وتی، ئەگەر ئەو دۆخەی ئێستا نەهاتایە پێش ئەوا دەمێک بوو داواکارییەکانیان جێبەجێکرابوو چونکە ڕێکارەکانمان تەواوکردبوو، لە ئێستاشدا هەرکات بودجە جێبەجێکرا ئەوا داواکارییەکانی ئەوانیش جێبەجێدەبێت.

هاوکات ئالان حەمەسەعید دڵنیاییدا بە خوێندکارانی قۆناغی ١٢ کە بەشێکیان لە سنووری پارێزگای سلێمانی و دەوروبەری کە درەنگ کەوتوون لە پڕۆگرامی خوێندن یاخود تا ئێستا دەستیان نەکردووەتەوە بە خوێندن کە ماف و بەرژەوەندییەکانیان نافەوتێت و قەرەبوویان بۆ دەکرێتەوە.

 

تەڵەکەی حەلبووسی
پێشت تەڵەکەی حەلبووسی
” دوای ٣٤ ساڵ حوکمڕانی گه‌یشتووینەتە ڕۆژێک كه‌ شه‌هیده‌كانمان ئاواتیان بۆ نه‌خواستووه‌”
دواتر ” دوای ٣٤ ساڵ حوکمڕانی گه‌یشتووینەتە ڕۆژێک كه‌ شه‌هیده‌كانمان ئاواتیان بۆ نه‌خواستووه‌”
ەیوەندیدار