بریکاری وەزارەتی کارەبای عێراق: فەرمانی دەستگیرکردنم بۆ دەرنەچووە



بریکاری وەزارەتی کارەبای حکومەتی عێراق رەتیدەکاتەوە فەرمانی دەستگیرکردنی بۆ دەرچووبێت و دەڵێت:”ئەوەی فەرمانی دەستگیرکردنی بۆ دەرچووە بریکاری پێشووی وەزارەتی کارەبای عێراقە نەک من”.

عادل کەریم، بریکاری وەزارەتی کارەبای حکومەتی عێراق لە لێدوانێکی تایبەتدا بە (خەڵک)ی راگەیاند، ئەمڕۆ چوارشەممە لە بەشێك لە میدیاکان هەواڵی ئەوە بڵاوکرایەوە، کە فەرمانی دەستگیرکردنی بۆ دەرچووە،بەڵام ئەوەی فەرمانی دەستگیرکردنی بۆ دەرچووە بریکاری پێشووی وەزارەتی کارەبای عێراقە نەک من..

بریکاری وەزارەتی کارەبای حکومەتی عێراق ئاماژەی بەوەشکردووە، وەك بریکاری وەزارەتی کارەبا لە ئەرکەکەی بەردەوامە لە کارکردن.

“کەس جورئەتی ئەوە نەکات بیر لە هێنانی موەلیدە بۆ پێنجوێن بکاتەوە”
پێشت “کەس جورئەتی ئەوە نەکات بیر لە هێنانی موەلیدە بۆ پێنجوێن بکاتەوە”
دوو بارهەڵگر  سزادران لە شەقامێكی خێرادا ئاڵوگۆڕی بارەكانیان دەكەن
دواتر دوو بارهەڵگر سزادران لە شەقامێكی خێرادا ئاڵوگۆڕی بارەكانیان دەكەن
ەیوەندیدار