کەشناسی: شەپۆلێکی بەفربارین هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە



کەشناسی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، ئەمشەو نمە باران بۆ بارانى مام ناوەندى پچڕ پچڕ بەردەوام بێت و شەپۆلێکى بەفربارینیش ناوچەشاخاوییەکان دەگرێتەوە.

بەشی پێشبینی لە وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنی حکومەتی هەرێمی کوردستان بڵاویکردووەتەوە، پێشبینى دەکرێ ئەمشەو نمە باران بۆ بارانى مام ناوەندى بچڕ بچڕ بەردەوام بێت لە سەنتەرى شارەکان و لە ناوچە شاخاوییەکانى باکور و باکورى ڕۆژهەڵات بارانى مام ناوەند ببارێت.

هاوکات شەپۆلێکى بەفربارینیش ناوچە شاخاوییەکان و هەندێک لە قەزاو ناحیە نزیکەکانى ناوچەکانی وەکو ( ئامێدى و کانى ماسى و چامانکێ و حاجی ئۆمەران و مەرزی کێلی) دەگرێتەوە و پلەکانى گەرماش زیاتر نزم دەبنەوە.

هەروەها بڕی بارانبارینی ١٢ کاتژمێری رابردووشی بڵاوکردووەتەوە وزۆرترین رێژەی باران لە مێرگەسۆر باریوە کە بڕەکەی ٥٣.٦ ملمە.

May be an image of floor plan, map and text

پارەی مانگی نۆی ئەم توێژانە دابەشدەکرێت
پێشت پارەی مانگی نۆی ئەم توێژانە دابەشدەکرێت
جۆنسن: پێویستە كۆمەڵگەی نێودەوڵەتی پشتیوانی لە مافەكانی خەڵكی كوردستان بكات
دواتر جۆنسن: پێویستە كۆمەڵگەی نێودەوڵەتی پشتیوانی لە مافەكانی خەڵكی كوردستان بكات
ەیوەندیدار