کەشتییەکی تورکیا لەدەریای ڕەشدا نقوم بوو



کەشتییەکی بارهەڵگری تورکیا بە ١٢ سەرنشینەوە لە دەریای رەشدا ژێرئاوکەوت و تا ئێستا چارەنووسی نادیارە.

میدیاکانی تورکیا بڵاویانکردەوە، لە ئەنجامی ئەو زریان و باوبۆرانەی لە ڕۆژی یەکشەممەوە ناوچەکەی گرتووەتەوە کەشتییەکی بارهەڵگری تورکیا لە کەناراوەکانی دەریای ڕەش ژێرئاو کەوتووە و دەسەڵاتداران و بەرپرسان پەیوەندییان لەگەڵیدا پچڕاوە.

بە وتەی وەزیری ناوخۆی تورکیا، کەشتییەکە بەهۆی بەرکەوتنی بە شەپۆلە بەهێزەکانی دەریا نوقمبووە تا ئێستاش هیچ تیمێکی فریاگوزاری نەیانتوانیووە بچنە شوێنەکە و چارەنووسی سەرنشینەکانیش نادیارە.

هاوکات، چاوەڕوان دەکرێت لە دوای ئاساییبوونەوەی دۆخی کەشوهەوا هەڵمەتی گەڕان بەدوای سەرنشینانی کەشتییەکە دەستپێبکات.

حکومەتی هەرێم: لە ماوەیەکی نزیکدا بەغدا ٧٠٠ ملیار دەنێرێت
پێشت حکومەتی هەرێم: لە ماوەیەکی نزیکدا بەغدا ٧٠٠ ملیار دەنێرێت
حەماس: لەسەر ئاڵوگۆڕکردنی دیلەکان ڕێکنەکەوتووین
دواتر حەماس: لەسەر ئاڵوگۆڕکردنی دیلەکان ڕێکنەکەوتووین
ەیوەندیدار