چین: کار بۆ گەڕانەوەی ئاشتی لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەکەین



ئەمڕۆ دووشەممە، وانگ یی وەزیری دەرەوەی چین بە شاندێکی وەزارەتی دەرەوەی فەلەستینی و چوار ولاتی دیکەی عەرەبی ڕاگەیاند، وڵاتی چین دەیەوێت کار لەسەر گەڕانەوەی ئاشتی بکرێت لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا.

وانگ ئاماژەی بەوەشکرد، ئێمە کاردەکەین لەپێناو دامرکانەوەی ئەوەی لە غەززە ڕوودەدات و هەرچی ئاشتی و ئاسایش و ئارامی بۆ ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست لە زووترین کاتدا بگەڕێتەوە.

وانگ دەڵێت، چین بە تەواوی پشتیوانی لە داوای چارەسەری دوو دەوڵەت دەکات کە لە کۆبوونەوەی لوتکەی ئەم دواییەی ولاتانی عەرەبی ئیسلامی لە ڕیاز بەرێوەچوو بۆ کۆتایی هێنان بە ناکۆکییەکانی نێوان ئیسرائیل و فەلەستین. وتیشی، پێویستە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی ئێستا هەنگاو بنێت و هەنگاوی کاریگەر بنێت بۆ کۆتایی هێنان بە کارەساتی مرۆیی لە کەرت غەززە.

وەزیری دەرەوەی سعودیە فەیسەڵ بن فەرحان ڕۆژی دووشەممە لە چوارچێوەی کۆبوونەوەیەکدا لە نێوان وەزیری دەرەوەی چین و وەزیرانی وڵاتانی عەرەبی و ئیسلامی وتی پێویستە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی بەرپرسیارێتی هەڵبگرێت لەوەی ئیسرائیل دژی فەلەستینییەکان دەیکات.

وەزیری دەرەوەی سعودیە داوای لە پەکین کرد دەستبەجێ ئاگربەست لە غەززەدا ڕابگەیەنرێت و یارمەتییە مرۆییەکان زیاد بکات.

هاوکات، وەزیری دەرەوەی فەلەستین وتی، ئیسرائیل داوای لەناوبردنی فەلەستینییەکان و بێبەشکردنی مافەکانمان دەکات، ئەمەش پێشێلکردنی چارەسەری دوو دەوڵەتە. وتیشی، ئێمە هاتووین بۆ پەکین بۆ گفتوگۆکردن لەسەر ئەو تاوانە دڕندانەی کە ئیسرائیلییەکان دژی خەڵکی فەلەستین ئەنجامیان دەدەن.

مەسرور بارزانی: پەرەسەندنەکانی ئەم دواییەی عێراق جێگەی نیگەرانین
پێشت مەسرور بارزانی: پەرەسەندنەکانی ئەم دواییەی عێراق جێگەی نیگەرانین
شه‌پۆلێكی بە خوڕی بارانبارین هه‌رێمی کوردستانی گرتووه‌ته‌وه‌
دواتر شه‌پۆلێكی بە خوڕی بارانبارین هه‌رێمی کوردستانی گرتووه‌ته‌وه‌
ەیوەندیدار