بەلەمێكی كۆچبەران ژێر ئاو كەوت



سەرۆكی دەزگای لوتكە بۆ كاروباری ئاوارە و پەنابەران ئاشكرای دەكات، كە ئەمڕۆ بەلەمێكی كۆچبەران لە نزیك بەریتانیا ژێر ئاو كەوتووە و دەشڵێت: “تا ئێستا ناسنامەی كۆچبەرەكان ئاشكرانەكراوە، بەڵام ژمارەیەكیان ڕزگار كراون”.

ئاری جەلال، سەرۆكی دەزگای لوتكە بۆ كاروباری ئاوارە و پەنابەران بۆ (خەڵك) ڕایگەیاند، بەرەبەیانی ئەمڕۆ نزیكەی كاتژمێر 03:00 بە كاتی جیهانی لە كەناراوەكانی دونگنێس، كە 30 میل لە ڕۆژئاوای دۆڤەرەوە دوورە بەلەمێكی كۆچبەران نوقم بووە، كە تائێستا ژمارەی ئەو كۆچبەرانە نەزانراوە، كە لە بەلەمەكەدا بوون.

ئاشكراشی كرد، ئەو بەلەمە، بەلەمێكی ماسی گرتن بووە و لە فەڕەنساوە بە ڕێكەوتووە بەرەو بەریتانیا، بەڵام لە ئاوەكانی بەریتانیا نوقم بووە، بەڵام تا ئیستا 43 كۆچبەر ڕزگاركراون هەروەها تەرمی (3) كۆچبەریش دۆزراونەتەوە و ژمارەیەك كۆچبەریش بێسەروشوێنن و تا ئێستا ناسنامەی كۆچبەرەكان ئاشكرا نەكراوە .

ئاماژەی بەوەشكرد، ئۆپەراسیۆنێكی گەورەی گەڕان و ڕزگاركردن لە ئاوەكانی نێوان كێنت و فەرەنسا لە بارودۆخی ئاوی بەستوودا دەستیپێكردووە.

ئاری جەلال وتیشی، “شەوی سێ شەممە پلەكانی گەرما لە بەریتانیا بۆ یەك پلەی سەدی دابەزیوە، بێگومان لە دەریادا ساردتر بووە، بە ئەگەرێكی زۆرەوە پێدەچێت بە هۆی ئەو سەرما زۆرەوە گرفت بۆ كۆچبەرەكان و بەلەمەكەش دروست بووبێت و هەر ئەمەش بووبێتە هۆی نقوم بوونی بەلەمەكەیان”.

پیلانی تیرۆركردنی ڕاوێژكاری ئەڵمانیا ئاشكرادەكرێت
پێشت پیلانی تیرۆركردنی ڕاوێژكاری ئەڵمانیا ئاشكرادەكرێت
سلێمانی، دوو ژن بە تۆمەتی دزینی زێڕ دەستگیركران
دواتر سلێمانی، دوو ژن بە تۆمەتی دزینی زێڕ دەستگیركران
ەیوەندیدار