پیلانی تیرۆركردنی ڕاوێژكاری ئەڵمانیا ئاشكرادەكرێت



ڕاپۆرتە ڕۆژنامەوانییەكانی ئەمریكا، پیلانی تیرۆركردنی ئۆلاڤ شۆڵتس ڕاوێژكاری ئەڵمانیا لەلایەن ئەو پیلانگێڕانەی ویستییان لە بەرلەلین كودەتا بكەن و دەست بەسەر دەسەڵاتدا بگرنت لە وڵاتەكەدا، ئاشكرا دەكەن.


ڕۆژنامەی “نیویۆرك تایمز” لە زاری چەند سەرچاوەیەكەوە بڵاویكردەوە”لە میانی پرۆسەكانی گەڕان و پشكنین، زیاتر لە 100 بەڵگەنامە لەبارەی بڵاونەكردنەوەی نهێنییەكان ئاشكراكران كە واژۆكاران سوێندییان خواردبوو پیلانەكانی گروپەكەیان بپارێزن، بە هێرشكردنە سەر پەرلەمانی ئەڵمانی و دەستگیركردنی ئەندامەكانی و تیرۆركردنی ئۆڵاڤ شۆڵتس ڕاوێژكاری وڵاتەكە”.

هەفتەی ڕابردوو پۆلیسی ئەڵمانی، ئۆپەراسیۆنێكی فراوانی دژ بە توندڕەوە ڕاستڕەوەكان ئەنجامدا كە پیلانییان دانابوو هەڵبكوتنە سەر بوندستاگ (پەرلەمان) و كودەتا بكەن.

دەزگا ئەمنییەكانی ئەڵمانیا 25 كەسییان لە حەوت ویلایەتی فیدراڵی دەستگیركردبوو، وێڕای دەستگیركردنی ژمارەیەكى تر لە نەمسا و ئیتاڵیا كە گومانیان لێدەكرا دەستییان لە هەوڵی كودەتاكەدا هەبوبێت.

 

وەزیری دارایی: پرسی میلاك و مووچە لەگەڵ عێراق چارەسەر كرا
پێشت وەزیری دارایی: پرسی میلاك و مووچە لەگەڵ عێراق چارەسەر كرا
بەلەمێكی كۆچبەران ژێر ئاو كەوت
دواتر بەلەمێكی كۆچبەران ژێر ئاو كەوت
پەیوەندیدار