دۆلار گەیشتەوە 160 هەزار دینار



سەرەڕای ڕێككەوتنی ئەمریكا و عێراق بۆ زیادكردنی بانكەكان و حەواڵەی دۆلار، كە بووە هۆی دابەزاندنی بەهای دۆلار بەرامبەر بە دینار لە سێ‌ ڕۆژی ڕابردوودا، بەڵام ئەمڕۆ جارێكی دیكە بەهاكەی بەرزبووەوە.

ڕەوەند میرزا لە بازاڕی دۆلارەكەی سلێمانی بۆ (خەڵك) ڕایگەیاند، دوای دابەزینی بەهای دۆلار لە سێ‌ ڕۆژی ڕابردوودا، بەڵام ئەمڕۆ بەهاكەی دووبارە بەرزبووەوە و بەهای 100 دۆلار گەیشتەوە 160 هەزار دینار.

ڕاشیگەیاند، بەهای دۆلار بەردەوام لە بەرزبوونەوە و نزمبوونەوەدایە و بەهاكەی جێگیر نییە.

سەرباری دابەزینی بەهای دۆلار لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا بەهۆی ڕاگەیاندنی ڕێككەوتنەكەی وەزارەتی گەنجینەی ئەمریكا و بانكی ناوەندی عێراق، بەڵام بەهۆی بڕیارەكەی دادگای فیدڕاڵی بۆ دوورخستنەوەی محەمەد حەلبوسی، سەرۆكی پەرلەمان لە پەرلەمان و لێسەندنەوەی ئەندامیەتی پەرلەمان و كاردانەوەی فراكسیۆنەكەی بە كشانەوەی وەزیرەكانی لە حكومەت، مەترسی ڕوودانی ئاڵۆزی ناوخۆیی هەیە و ئەوەش بووە هۆی بەرزبوونەوەی بەهای دۆلار.

سودانی و حەلبوسی كۆبوونەوە
پێشت سودانی و حەلبوسی كۆبوونەوە
خەڵك؛ دەقی پڕۆژەی درێژكردنەوەی تەمەنی كۆمسیۆنی هەڵبژاردنەكان بڵاودەكاتەوە
دواتر خەڵك؛ دەقی پڕۆژەی درێژكردنەوەی تەمەنی كۆمسیۆنی هەڵبژاردنەكان بڵاودەكاتەوە
ەیوەندیدار