سەرلەنوێ هێرش کرایە سەر بنکەی هێزەکانی ئەمریکا



سەرلەنوێ هێرش کرایە سەر بنکەی عەین ئەسەد لە ئەنبار کە هێزەکانی ئەمریکای تێدا جێگیرکراوە.

ئەمڕۆ چوارشەممە، سەرچاوەیەکی ئەمنی عێراقی ڕایگەیاند، هێرش کراوەتە سەر بنکەی عەین ئەسەد، بەڵام ڕوون نەبووەتەوە هێرشەکە لە ڕێی مووشەك یاخود فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی بۆمبڕێژکراوەوە ئەنجام دراوە.

بەوەش ژمارەی ئەو هێرشانەی کە لە ١٧ی مانگی ڕابردووەوە کراونەتوە سەر هێزەکانی ئەمریکا بۆ ٢٨ هێرش بەرزبووەوە.

پێشتر سابرینا سینگ یاریدەدەری وتەبێژی وەزارەتی بەرگری ئەمریکا (پێنتاگۆن) ڕایگەیاندبوو، لە ١٧ی تشرینی یەکەمەوە، ٥٥ هێرش کراوەتە سەر بنکەکانی ئەمریکا لە عێراق و سووریا.

تا ئێستا گروپێك بە ناوی مقاوەمەی ئیسلامی لە عێراق بەرپرسیارێتی خۆی لەو هێرشانە ڕاگەیاندووە کە لە ڕێی مووشەك و فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی بۆمبڕێژکراوەوە دەکرێنە سەر بنکەکانی ئەمریکا.

عێراق لە دووڕیانی فەوزا و ئارامی!
پێشت عێراق لە دووڕیانی فەوزا و ئارامی!
پەرلەمانی كوردستان و سیاسەتی یاسادانان
دواتر پەرلەمانی كوردستان و سیاسەتی یاسادانان
ەیوەندیدار