دوای دوورخستنەوەی حەلبوسی پەرلەمانی عێراق کۆدەبێتەوە



دوای دوورخستنەوەی محەمەد حەلبوسی لە پۆستی سەرۆکی پەرلەمانی عێراق، سبەینێ ئەنجومەنی نوێنەران کۆدەبێتەوە.

پەرلەمانی عێراق، بڵاویکردووەتەوە، سبەینێ پەرلەمانی عێراق کاتژمێر ١:٠٠ی پاش نیوەڕۆ کۆدەبێتەوە و بەگوێرەی کارنامەکەش، کۆبوونەوەکە لە پێنج بڕگە پێکھاتووە و یەکێک لە بڕگەکانیش تایبەتە بە خوێندنەوەی یەکەمی پێشنیارێک بۆ ھەمواری یاسایی کۆمسیۆنی ھەڵبژاردنەکان.

لە کارنامەی پەرلەماندا ھیچ بڕگەیەکی تیادا نییە بۆ دیاریکردنی جێگرەوەی محەمەد حەلبوسی سەرۆکی پێشووی ئەنجومەنی نوێنەران، کە بە بڕیاری دادگای فیدراڵی لە پۆستەکەی دوورخرایەوە، لەکاتێکدا، بەپێی پەیڕەوی ناوخۆ دەبێت لەیەکەم دانیشتنی دوای چۆڵبوونی پۆستی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران کەسێک بۆ ئەو پۆستە ھەڵبژێردرێت.

May be an image of text

“بڕیارەکەی دادگای فیدراڵی دژی حەلبوسی، لە قتوی هیچ عەتارێکدا نەبووە”
پێشت “بڕیارەکەی دادگای فیدراڵی دژی حەلبوسی، لە قتوی هیچ عەتارێکدا نەبووە”
کەشناسی: شەپۆلێکی بارانبارین هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە و ئاستی ئاو بەرزدەبێتەوە
دواتر کەشناسی: شەپۆلێکی بارانبارین هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە و ئاستی ئاو بەرزدەبێتەوە
ەیوەندیدار