لە هەرێم نرخی زێڕ بەشێوەیەكی بەرچاو دابەزی



دوای زیاتر لە مانگێك لە بەرزبوونەوەی نرخی زێڕ لە بۆرسەی جیهانی، كە بەهۆی بەرزبوونەوەی نرخی دۆلاریشەوە دوو هێندە نرخی زێڕ لەسەر هاووڵاتیانی هەرێم گران بوو بوو، ماوەی دوو ڕۆژە نرخی زێڕ و دۆلاریش ڕوویان لە دابەزین كردووە و ئەوەش كاریگەری ئەرێنی بۆ هاووڵاتیان دەبێت.

دانا وەرتی، خاوەنی زێڕنگەری ئازوورا لە هەولێر بۆ (خەڵك) ڕایگەیاند، نرخی ئۆنسەی زێڕ ڕووی لە دابەزین كردووە و هەروەها بەهۆی دابەزینی بەهای دۆلاریشەوە نرخی زێڕ زیاتر دابەزیوە.

ئاماژەی بەوەشكرد، ئەمڕۆ نرخی یەك ئۆنسەی زێڕ دابەزیوە بۆ 1935 دۆلار لەكاتێكدا لە ماوەی ڕابردوودا گەیشتە 2000 دۆلار.

وتیشی، “نرخی یەك مسقاڵ زێڕی عەیار 24 بووە بە 505 هەزار دینار و عەیاری 21 بووە بە 445 هەزار دینار و عەیاری 18 بووە 385 هەزار دینار”.

 

حاكم قادر: پێویستە حكومەت مووچەی مامۆستایان و مووچەخۆران دابین بكات
پێشت حاكم قادر: پێویستە حكومەت مووچەی مامۆستایان و مووچەخۆران دابین بكات
چارەنووسی پڕۆسەی خوێندن لە بەشێکی هەرێم نادیارە
دواتر چارەنووسی پڕۆسەی خوێندن لە بەشێکی هەرێم نادیارە
ەیوەندیدار