دابەشکردنی نەوت گەیشتە مەڵبەندی ١٠ لە سلێمانی



بەڕێوەبەرایەتی نەوت و كانزاكانی سلێمانی ئاشكرای دەكات، كە سبەینێ‌ نەوت لە مەڵبەندی دە دابەشدەکرێت.

بەڕێوەبەرایەتی نەوت و كانزاكانی سلێمانی لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، پرۆسەی دابەشکردنی نەوت بەردەوامە و سبەی دووشەممە ۱٣ـ۱۱ـ۲٠۲۳ نەوت لە مەڵبەندی ١٠ دابەشدەکرێت کە گەڕەکەکانی سەرچنار، شەهیدانی سەرچنار، گردی سەرچنار، قلیاسان، شەكرەكە، بەكرەجۆ، تاسڵوجە، راپەڕین، عەواڵ، كۆستەی چەم، كانی كوردە، كانی سپیكە، ئاوبارە، تاڤگە، فەرمانبەران، هەاری شار، مەعسكەر سەلام و قولەرەیسی، دەگرێتەوە..

ماوەی زیاتر لە مانگێكە دابەشكردنی نەوتی سپی بەسەر هاووڵاتیاندا لە دەرەوە و ناوەوەی شاری سلێمانی دەستی پێكردووە و هەر خێزانێک بەرمیلێك نەوتی ٢٠٠ لیتری بە ١٠٣ هەزار و ٥٠٠ دینار لەناوشار و بە ١٠٤ هەزار دینار لە دەرەوەی شار پێ‌ دەدرێت.

شەش ساڵ بەسەر بومەلەرزە بەهێزەکەی گەرمیان تێپەڕدەبێت
پێشت شەش ساڵ بەسەر بومەلەرزە بەهێزەکەی گەرمیان تێپەڕدەبێت
دواتر مامۆستایانی ناڕازی مەرجی شكاندنی بایكۆتیان ڕاگەیاند
ەیوەندیدار