“خۆپیشاندان و گردبوونەوەی ھاووڵاتیان بە یاسا رێگە پێدراوە”



رێکخراوی پەیامنێران بۆ ماف و گەشەپێدان، سەبارەت بە ڕێگریکردن لە چەند تیمێکی راگەیاند لە کاتی ڕووماڵکردنی گردبوونەوەیەک لە زاخۆ پەیامێک بڵاودەکاتەوە و دەڵێت، سەرکۆنەی ئەم رێگریکردنە دەکەین چونکە خۆپیشاندان و گردبوونەوەی هاووڵاتیان بە یاسا رێگە پێدراوە و روماڵکردنی یاساییە.

دەقی پەیامەکەی رێکخراوی پەیامنێران بۆ ماف و گەشەپێدان…

بەداخەوە ئەمڕۆ جارێکی تر لە ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ لە سنووری بادینان رێگری لە ئازادی راگەیاندن کراو ھێزە ئەمنییەکان رێگرییان لە پێنج تیمی راگەیاندن کرد، کە بریتی بوون لە پەیامنێرو وێنەگر و تیمی راگەیاندنی ھەریەکە لە کەناڵەکانی ( رووداو،  کوردسات نیوز، ئێن ئاڕتی، کەناڵ ٨، دەزگای ٩٦٤+)  کە بە نیازبوون بۆ رووماڵکردنی گردبونەوەی ھاووڵاتیانی یازدە لادێی سنوورەکە لە نزیک کێڵگە نەوتییەکانی تاوکێ  لە  ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ، دەستیانگرت بەسەر کەلوپەلی رۆژنامەوانی بەشێک لە وێنەگران.

بەناوی رێکخراوی پەیامنێران بۆ ماف و گەشەپێدان، دووبارە سەرکۆنەی ئەم رێگریکردنە دەکەین چونکە خۆپیشاندان و گردبوونەوەی هاووڵاتیان بە یاسا رێگە پێدراوە و روماڵکردنی یاساییە.
داوا لە پارێزگای دھۆک و ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ و  لایەنە پەیوەندیدارەکان دەکەین لێپێچینەوە لە پێشێڵکاری ھێزە ئەمنییەکان بکەن و کەشێکی پڕ لە ئازادی و ئاسووەیی لە ناوچەکەدا فەراھەم بکەن.

رێکخراوی پەیامنێران بۆ ماف و گەشەپێدان
١٢ی نۆڤەمبەری ٢٠٢٣

وەزارەتی پەروەردە مامۆستای وانەبێژی پێویستە
پێت وەزارەتی پەروەردە مامۆستای وانەبێژی پێویستە
ئەمریكا بڕیارێكی لەبەرژەوەندی عێراق بۆ دۆلار دەركرد
دوات ئەمریكا بڕیارێكی لەبەرژەوەندی عێراق بۆ دۆلار دەركرد
پەیوەندیدار