ئەمریكا بڕیارێكی لەبەرژەوەندی عێراق بۆ دۆلار دەركرد



سەرچاوەیەكی حكومەتی عێراق ڕایدەگەیەنێت، ڕێككەوتنێكی عێراق-ئەمریكا كراوە بۆ زیادكردنی دۆلار بۆ 10 بانكی عێراقی و دەشڵێت: “ژمارەی بانكەكان بۆ پێدانی دراوی یوان-ی چینی و ڕوپیەی هیندی زیاد دەكرێن”.

ئەمڕۆ یەك شەممە 12ی 11ی 2023، سەرچاوەیەكی حكومەتی عێراق بە ئاژانسی هەواڵی فەرمی (العراقیە)ی ڕاگەیاند، “لەبەر ڕۆشنایی كۆبوونەوەكانی ئەم دواییەی بانكی ناوەندی لەگەڵ لایەنی ئەمریكی، ژمارەی ئەو بانكانەی كە دەتواندرێت ڕاستەوخۆ دۆلاری ئەمریكیان پێ بدرێ بۆ 10 بانك زیاد دەكرێن”.

ئاماژەی بەوەشداوە، كە پێنج لەو بانكانە لە ڕێگەی (سیتی بانك) و پێنج بانكی دیكەش لە ڕێگەی بانكی (جەی پی مۆرگان)ەوە دۆلاریان ڕاستەوخۆ پێ دەدرێت.

ئاشكراشی كردووە، ژمارەی ئەو بانكانەی دراوی یوانی چینیان لەڕێگەی بانكی گەشەپێدانی سەنگافورەوە پێ دەدرێ زیاد دەكرێت بۆ 13 بانك و ئەو بانكانەشی هەژمارەكانیان بە ڕوپیەی هیندیە لەگەڵ بانكی گەشەپێدانی سەنگافورە دوو بانكن و بانكەكان لە ماوەی دوو هەفتەی داهاتوودا زیاد دەكرێن.

لەو چوارچێوەیەدا، خەلیل غازی، ئەندامی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق ڕایگەیاندووە، ” ئەو ڕێككەوتنەی بانكی ناوەندی لەگەڵ ئەمریكا كردوویەتی جێبەجێ بكرێ كاریگەری لەسەر نرخی دۆلار و جێگیركردنی بازاڕ دەبێت.”

 

“خۆپیشاندان و گردبوونەوەی ھاووڵاتیان بە یاسا رێگە پێدراوە”
پێت “خۆپیشاندان و گردبوونەوەی ھاووڵاتیان بە یاسا رێگە پێدراوە”
تورکیا و ئیسرائیل؛ چۆن پەیوەندییەک؟
دوات تورکیا و ئیسرائیل؛ چۆن پەیوەندییەک؟
پەیوەندیدار