سەعدی پیرە: مامۆستایان مافی خۆیانە و كەس نییە بە سێ‌ مانگ بە مووچەیەك بژی



وتەبێژی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان ڕایدەگەیەنێت، دڵم ئازاری هەیە بۆ ئەو هەموو خوێندكارەی ئەمڕۆ بێ‌ خوێندنگە و بێ‌ مامۆستایە و دەشڵێت: “مامۆستایانیش مافی خۆیانە و دەبێت چارەسەری ئەو دۆخە بكرێت”.

سەعدی ئەحمەد پیرە، وتەبێژی یەكێتی لەدوای كۆبوونەوەی شاندی حزبەكەی لەگەڵ پارتی بۆ میدیاكان ڕایگەیاند، دڵم ئازاری هەیە بۆ ئەو هەموو خوێندكارەی ئەمڕۆ بێ‌ خوێندنگە و بێ‌ مامۆستایە و ئەگەر بەوجۆرە بەردەوام بێت ساڵێكی خوێندنیان دەفەوتێت و ئەوان ئەو لایەنە نیین، كە سزابدرێن، بۆیە دەبێت بەزوویی چارەسەر بكرێت.

ڕاشیگەیاند، لەلایەكی دیكەشەوە مامۆستایان و مووچەخۆران كەس نییە بە سێ‌ مانگ بە مووچەیەك بژی و مافی خۆیانە بەرگری لە مافەمانیان بكەن.

جەختیشی كردەوە، پێشتریش لە كۆبوونەوەی مەكتەبی سیاسی یەكێتی باسمان لەوە كردووە، كە هەوڵەكان بخەینەگەڕ تاوەكو خوێندن دەستپێبكاتەوە، ئێستاش وادەڵێین و پێمان وایە دوای سەردانەكەی سەرۆك وەزیرانی عێراق و كۆبوونەوەی یەكێتی و پارتی و فراوان كردنی هەوڵەكان بەم زووانە كێشەكە چارەسەر دەبێت.

وتیشی، “دەبێت چارەسەری بنچینەیی بۆ دۆخەكە بكەین و چارەسەرەكەش ئەوەیە مافی مامۆستایان و مووچەخۆرانە و ئەركی ئێمەیە كێشەكە بەیەكەوە چارەسەر بكەین”.

ماوەی نزیكەی دوو مانگە پڕۆسەی خوێندن دەستی پێكردووە لە هەرێمی كوردستان بەڵام بەهۆی نەبوون و دواكەوتنی مووچە و پلەبەرزكردنەوە و دانەمەزراندنی وانەبێژانەوە لە سنووری سلێمانی و هەڵەبجە و گەرمیان و ڕاپەڕین و كۆیە بایكۆتی هۆڵەكانی خوێندن لە خوێندنگەكان و زانكۆكان و پەیمانگاكان كراوە.

تورکیا و ئیسرائیل؛ چۆن پەیوەندییەک؟
پێشت تورکیا و ئیسرائیل؛ چۆن پەیوەندییەک؟
سەرۆکایەتی شارەوانیی سلێمانی ئاگادارییەکی بڵاوکردەوە
دواتر سەرۆکایەتی شارەوانیی سلێمانی ئاگادارییەکی بڵاوکردەوە
ەیوەندیدار