کۆڕبەندی سامسۆنگ بۆ زیرەکی دەستکرد”ی 2023 بەردەوامە



لە دووەم ڕۆژیدا، “کۆڕبەندی سامسۆنگ بۆ زیرەکی دەستکرد”ی 2023 باس لە ڕەوتی تەکنەلۆژیا و داهاتووی زیرەکی دەستکرد کرا.

چالاکییەکانی دووەم ڕۆژی“کۆڕبەندی سامسۆنگ بۆ زیرەکی دەستکرد”ی2023، کە لەلایەن کۆمپانیای سامسۆنگ ئەلیکترۆنیکسەوە ڕێکخرابوو، ئەمڕۆ دەستیپێکرد، تیایدا کۆڕبەندەکە میوانداری سەنتەری توێژینەوەی سامسۆنگی کرد لە بارەگای سەرەکی کۆمپانیاکە بۆ توێژینەوە و گەشەپێدان لە پایتەختی کۆریا، سیئۆل، و تیشک خرایە سەر تەکنەلۆژیای زیرەکی دەستکرد، کە شایەتحاڵی گەشەسەندنی خێرا و گۆڕانکارییەکی چۆنایەتییە، کە پێشبینی دەکرێت کاریگەری لەسەر گۆڕانی ژیانی ڕۆژانە و پیشەیی هەبێت.


کۆڕبەندەکە شایەتحاڵی بەشداریکردنی ژمارەیەک لە پسپۆڕانی زیرەکی دەستکرد و ئەکادیمی باڵا بوو بۆ پێداچوونەوە و ئاڵوگۆڕی ئەزموون و بیرۆکەکان سەبارەت بە دوایین پێشکەوتنە تەکنەلۆژییەکان و ڕەوتەکانی زیرەکی دەستکرد. و پەردە لادرا لەسەر سامسۆنگ گاوس کە مۆدێلێکی زیرەکی دەستکردی درووستکەرە و لەلایەن سەنتەری توێژینەوەی سامسۆنگەوە پەرەی پێدراوە.

دایهیون کیم، جێگری سەرۆکی جێبەجێکاری سەنتەری توێژینەوەی جیهانی سامسۆنگ بۆ زیرەکی دەستکرد، پابەندبوونیسامسۆنگی پشتڕاست کردەوە بۆ بەردەوامبوون لە پشتگیری و هاوبەشیەکانی لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەکانی پیشەسازی و ئەکادیمی بۆ پێشخستنی توێژینەوەکانی زیرەکی دەستکرد”.

لە دانیشتنی یەکەمدا، دکتۆر هیونگ-وۆن چونگ لە کۆمپانیای OpenAI، کە کۆمپانیایەکی تایبەتمەندە لە توێژینەوە و جێگیرکردنی زیرەکی دەستکرد، ؛ ڕوونکردنەوەیەکی وردی پێشکەشکرد بە ناونیشانی “مۆدێلی زمانی گەورە لە ساڵی 2023″، کە تێیدا باسی لە کارکردنی مۆدێلی زمانی گەورە (LLMs) کرد؛ پێداچوونەوە بە دیارترین ئەو ئاڵانگایانەی کە لە هەر قۆناغێکدا ڕووبەڕوویان دەبێتەوە، وەک لە ڕێگا و پلانەکانی داهاتوویان.

جەیسۆن وی، توێژەری OpenAI و نووسەری توێژینەوەی “زنجیرەی بیرۆکەکان”، سیمنارێکی بە ناوی “گۆڕانکارییە نوێیەکان لە سەردەمی شۆڕشیی نموونەی زمانی گەورەدا” پێشکەشکرد.

لە چوارچێوەی دانیشتنێکدا بە ناونیشانی “بەرەو زیرەکی دەستکردی مالتیمیدیا بۆ گفتوگۆکان”؛ پرۆفیسۆر هۆنگسیۆک سیۆ لە زانکۆی کۆریا تیشکی خستە سەر هەندێک ڕەوتی تەکنەلۆژیای مالتیمیدیای زیرەکی دەستکرد کە توانای پرۆسێسکردنی جۆرە جیاوازەکانی داتای هەیە لە یەک کاتدا، لەوانە دەق و وێنە.

هەروەها کۆمەڵێک قوتابی دەرچووی دیارترین زانکۆ ناوخۆییەکان بوو کە ئارەزووی توێژینەوەن لە زیرەکی دەستکرد. بۆ باسکردن لە پلان و ئاڕاستەکانی توێژینەوەی داهاتوویان.

تیمی پرۆفیسۆر سیونگ-وۆن هوانگ لە زانکۆی نیشتمانی سیئۆل تەکنیکێکی کاریگەریان بۆ دروستکردنی کۆد و لێکۆڵینەوە بە بەکارهێنانی زیرەکی دەستکرد نیشان دا. لە کاتێکدا تیمی پرۆفیسۆر جونهی کیم سەرنجیان لەسەر تەکنەلۆژیای بیرکردنەوەی فەزایی بوو بە بەکارهێنانی شێوازی مالتیمیدیا.

و تیمی پرۆفیسۆر مینجون سیۆ لە پەیمانگای پێشکەوتووی زانست و تەکنەلۆژیای کۆریا (KAIST) باسیان لە ئەگەری هەڵسەنگاندنی ورد لە مۆدێلی زماندا کرد. و تیمی پرۆفیسۆر جۆنگ هیون چۆی لە زانکۆی یۆنسێی سیمینارێکیان لەسەر تەکنەلۆژیای گۆڕینی دەق بۆ وێنە هاوبەش کرد.

لە دانیشتنی کۆتایی چالاکییەکانی ڕۆژی دووەمی مەکۆدا؛ بەشداربووان پێداچوونەوەیان بە سوودەکانی مۆدێلی سامسۆنگ گاوس Samsung Gauss و تەکنەلۆژیای زیرەکی دەستکردی پەیوەست بەوەوە کرد. قاڵبەکە پێکهاتووە لە Samsung Gauss Language و Samsung Gauss Codeو Samsung Gauss Image. ناوەکەشی لە ئیلهامبەخشی بیرکاری بەناوبانگی کارل فریدریش گاوس بووە، کە بناغەکانی تیۆری دابەشکردنی ئاسایی داناوە کە بنەمای فێربوونی ئامێر و تەکنیکەکانی زیرەکی دەستکردە. جگە لەوەش ناوەکە ڕەنگدانەوەی دیدگای گەورەی سامسۆنگە بۆ ئەم مۆدێلانە، کە بریتییە لە تێگەیشتن لە هەموو دیاردە و زانیارییەکانی جیهان بە مەبەستی بەکارهێنانی هێزی زیرەکی دەستکرد بۆ باشترکردنی ژیانی بەکارهێنەران لە هەموو شوێنێک.


Samsung Gauss Language مۆدێلێکی زمانی دروستکراوە کە کارایی کارکردن باشتر دەکات لە ڕێگەی ئاسانکاری بۆ ئەرکەکانی وەک دروستکردنی ئیمەیڵ لە بەرهەمەکاندا یەکدەخرێت.
و Samsung Gauss Code و یاریدەدەری کۆدکردنی پەیوەندیدار (code.i) دیزاین کراوە بە تایبەتی بۆ پەرەپێدانی بەرنامەکان لە ناوخۆدا، و ڕێگە بە گەشەپێدەران دەدات ڕێکارەکانی بەرنامەسازی خێراتر و ئاسانتر بکەن.
ولای خۆیەوە Samsung Gauss Image مۆدێلێکی وێنەی داهێنەرانەیە کە بە ئاسانی دەتوانێت وێنەی داهێنەرانە دروست بکات و دەستکاری بکات، لەوانە گۆڕانکاری لە شێوازی وێنەکان یان زیادکردنی توخمەکان بۆیان.
Samsung Gauss بەکاردەهێنرێت بۆ بەرزکردنەوەی بەرهەمهێنان، لەگەڵ ئەوەشدا بەکارهێنانەکانی فراوانتر دەکرێن بۆ ئەوەی چەندین بەرنامەی بەرهەمی سامسۆنگ لەخۆبگرێت بۆ ئەوەی ئەزموونێکی نوێ و باشتری بەکارهێنەر لە داهاتوودا پێشکەش بکات.
گرنگی سامسۆنگ تەنیا لە پەرەپێدانی تەکنەلۆژیای زیرەکی دەستکرددا سنووردار نییە؛ بەڵکو لەوە زیاتریش دەڕوات تا بەشدارییەکی کاریگەرانە بکات لەو چالاکییە جۆراوجۆرانەی کە بەکارهێنانی سەلامەتی زیرەکی دەستکرد مسۆگەر دەکەن. لە ڕێگەی “تیمی سووری زیرەکی دەستکرد”؛ سامسۆنگ پابەندە بە بەرزکردنەوەی توانای چالاکانە بۆ چارەسەرکردنی ئاستەنگە ئەگەرییەکانی ئاسایش و نهێنی بەپێی بنەما و ئەخلاقی زیرەکی دەستکرد سەرهەڵبدەن.

مەسرور بارزانی: ڕاگرتنی نەوتی هەرێم چەندین ملیار دۆلار زیانی لە عێراق داوە
پێشت مەسرور بارزانی: ڕاگرتنی نەوتی هەرێم چەندین ملیار دۆلار زیانی لە عێراق داوە
چەند شەقامێکی سلێمانی دادەخرێن
دواتر چەند شەقامێکی سلێمانی دادەخرێن
ەیوەندیدار