دوو ماددەی دیكە بۆ بەشەخۆراكی هاووڵاتیان زیادكرا



وەزارەتی بازرگانی عێراق ئاشكرای دەكات، كە دوو ماددەی دیكە بۆ بەشەخۆراكی مانگانەی هاووڵاتیان زیادكرا و بەم زووانە لەچوارچێوەی سەبەتەی خۆراكدا دابەش دەكرێت.

موسەننا جەبار، وتەبێژی وەزارەتەكە بۆ ئاژانسی هەواڵی فەرمی (العراقیە) ڕایگەیاندووە، “پێشنیاری زیادکردنی پەنیر و شیری گەورەساڵان بۆ سەبەتەی خۆراک ڕەزامەندی لەسەر دراوە و بەم زووانە دابەش دەكرێت”.

ڕاشیگەیاندووە، “ئەو پەنیر و شیرەی لە چوارچێوەی بەشەخۆراکدا دابەش دەکرێت لە دەرەوە هاوردە دەکرێت”.

ئاماژەی بەوەشکردووە، “لە سەرتاسەری عێراقدا 325 ئاش کاردەکەن و ئەم ئاشانە توانای بەرهەمهێنانی دوو ملیۆن تۆن ئاردی سفریان هەیە ساڵانە و هەروەها ئەو گەنمەی خراوەتە سایلۆكانەوە باشی تاوەكو مانگی 5ی ساڵی داهاتووش دەكات”.

وتیشی، “فرۆشگاکانی وەزارەت سەبەتەی خۆراکیان ڕێکخستووە بۆ فرۆشتنی گۆشت و کەلوپەلی خۆراک بە کەمتر 30%ی نرخی بازاڕ بە هاووڵاتیان”.

 

دادگای فیدڕاڵی بڕیار لە پارەی مووچەی فەرمانبەران دەدات
پێشت دادگای فیدڕاڵی بڕیار لە پارەی مووچەی فەرمانبەران دەدات
ڕۆژنامەیەكی بەریتانی: 77%ی نەوتی هەرێم دەڕوات بۆ ئیسرائیل
دواتر ڕۆژنامەیەكی بەریتانی: 77%ی نەوتی هەرێم دەڕوات بۆ ئیسرائیل
ەیوەندیدار