پاسپۆرتی سلێمانی ئاگادارییەك بۆ هاووڵاتیان بڵاودەكاتەوە



بەڕێوەبەرایەتی پاسپۆرتی سلێمانی پێداویستییەكانی دەرهێنانی پاسپۆرتی ئەلیكترۆنی ڕووندەكاتەوە و ڕایدەگەیەنێت، پێش سەردانت بۆ بەڕێوەبەرایەتییەكە خۆت تۆمار بكە لە ئەپڵیكەیشنەكە.

بەڕێوەبەرایەتی پاسپۆرتی سلێمانی لە ڕوونكردنەوەیەكدا ئاماژەی بەوەكردووە، پێش سەردانت بۆ مامەڵەی پاسپۆرت لە بەڕێوەبەرایەتی پاسپۆرتی سلێمانی لەڕێگەی ئەپڵیکەیشنی (جواز السفر العراقی الالكترونی) ناوی خۆت تۆماربکە (حجز الکترونی) کۆدێکت بۆ دێتەوە بەکاردێت بۆ ڕایی کردنی مامەڵەکەت لە پاسپۆرت لەکات و ڕۆژی دیاریکراودا، كە بۆ هەردوو سیستەمی ئەندرۆید و ئای ئۆ ئێس بەردەستە.

سەبارەت بە پێداویستییەكان ڕوونی كردۆتەوە:

  1. کارتی نیشتمانی یان (صورە قیدی ئەلەکترۆنی)ئەصڵی پێبێت .
  2. کارتی زانیاری ئەصڵی پێبێت.
  3. پاسپۆرتە کۆنەکەت پێبێت ئەگەر مامەڵەی نوێکردنەوەی پاسپۆرت بێت.
  4. کارتی زانیاری بەناوی چ کەسێکەوە بێت لە خێزان باوک یان دایک، پێویستە (کارتی نیشتیمانی)یان (سورەت قیدی ئەلەکترۆنی) یان (پێناسی)ئەو کەسەی پێبێت.

5.هەرکەسێک هاوسەری کۆچی دوای کردبێت.. کارتی زانیاری بەناوەبێت بۆ مامەڵەی پاسپۆرتی خۆی + منداڵی دەبێت (وەفاتنامەی)هاوسەری پێبێت.

  1. ماستەر کارت یاخود ڤیزا کارت وە دەبێت پارەی بە دیناری عیراقی تێدابێت.
  2. بری تێچووی پاسپۆرتی ئەلەکترۆنی (٩١,٠٠٠) هەزار دیناری عیراقیە.

 

جەختیشی كردۆتەوە، تەنها پێنج شەممە لە کاتژمێر ٩ی شەو بۆ ١٠شەو لەو ماوەیەدا کارا ئەبێت و ئەکرێتەوە ئەتوانی حجز الکترۆنی بکەیت .

لینکی ئەندرۆید

لینکی ئای ئۆ ئێس

یاخود لە ڕێگەی وێب سایتی 

 

شەپۆلی بارانی بەخوڕ و تەرزە هەرێم دەگرێتەوە
پێشت شەپۆلی بارانی بەخوڕ و تەرزە هەرێم دەگرێتەوە
حكومەتی هەرێم لێخۆشبوون بۆ قەرزێكی سەر هاووڵاتیان دەكات
دواتر حكومەتی هەرێم لێخۆشبوون بۆ قەرزێكی سەر هاووڵاتیان دەكات
ەیوەندیدار