پێنتاگۆن: ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەكانمان لەگەڵ هەسەدە دەستپێكردەوە


 

وەزارەتی بەرگری ئەمریكا پێنتاگۆن ڕایگەیاند، تەواوی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەكانمان لەگەڵ هێزەكانی سووریای دیموكرات دەستپێكردەوە كە بەهۆی هێرشەكانی توركیاوە ڕاگیرابوون.

بات رایدر وتەبێژی وەزارەتی بەرگری ئەمریكا لە كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، تەواوی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەكانمان لە نۆی دیسەمبەرەوە لەگەڵ هێزەكانی سووریای دیموكرات دەستپێكردەوە كە بەهۆی هێرشەكانی توركیاوە ڕاگیرابوون.

ئاماژەی بە ئەوەش كرد “ئێمە ئێستا ئەركمان كاركردنە لەگەڵ هاوبەشەكانمان لە سووریای دیموكرات بۆ ڕێگری لە گەڕانەوەی داعش”.

ڕۆژی سێشەممە، سووریای دیموكرات دەستگیركردنی سەركردەیەكی ڕێكخراوی تیرۆرستی داعش و دوو تیرۆرستی دیكەی لە یەكەم ئۆپەراسیۆنی دوای دەستپێكردنەوە ڕاگەیاند.

ڕاشیگەیاند، لەحاڵێكدا ناوچەكە ئارام و سەقامگیر بێت هێزە ئەمریكاییەكان دەتوانن درێژە بە ئەركەكانیان بدەن لە باكووری سووریا لەگەڵ سووریای دیموكرات بۆ ڕێگری لە گەڕانەوەی داعش دووبارە.

دۆلار 151 هەزار دیناری تێپەڕاند
پێشت دۆلار 151 هەزار دیناری تێپەڕاند
ئەردۆغان دووبارە داوای هاوكاری لە پووتین كرد
دواتر ئەردۆغان دووبارە داوای هاوكاری لە پووتین كرد
پەیوەندیدار