دۆلار 151 هەزار دیناری تێپەڕاند



ئەمڕۆ نرخی دۆلار زیاتر بەرزبووەوە بەجۆرێك 100 دۆلار بە 151 هەزار و 350 دینار مامەڵەی پێوەكرا.

یادگار حەسەن، لە كۆمپانیای سەعید بۆ ئاڵوگۆڕی دراو لە سلێمانی بە (خەڵك)ی ڕاگەیاند، ئەمڕۆ نرخی دۆلار زیاتر بەرزبووەوە بەجۆرێك 100 دۆلار گەیشتە 151 هەزار و 350 دینار.

سەبارەت بە هۆكاری بەرزبوونەوەكە ئاماژەی بە ئەوە كرد، هۆكارەكەی بۆ كەمبوونەوەی بڕی دۆلار لەبازاڕ و بەرزبوونەوەی خواست لەسەری دەگەڕێتەوە.

وتیشی، پێشبینی دەكرێت هەتا سەری ساڵ و هاتنی ساڵی نوێ‌ بەردەوام نرخی دۆلار ڕوو لە بەرزبوونەوە بكات.

سمۆرەیەك دەبێتە هاوەڵی هەورامییەكان
پێشت سمۆرەیەك دەبێتە هاوەڵی هەورامییەكان
پێنتاگۆن: ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەكانمان لەگەڵ هەسەدە دەستپێكردەوە
دواتر پێنتاگۆن: ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەكانمان لەگەڵ هەسەدە دەستپێكردەوە
ەیوەندیدار